لە دیاربەکر شەوی بەرائەت یاد کرا
![لە دیاربەکر شەوی بەرائەت یاد کرا لە دیاربەکر شەوی بەرائەت یاد کرا](/img/NewsGallery/2025/2/14/442507/FeaturedImage/a435208d-cd6f-41eb-b41d-fe98e9f52859.webp)
شەوی بەرائەت کە وەک موژدەگانی مانگی رەمەزان قبول دەکرێت لە مزگەوتەکانی دیاربەکر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی یاد کرا.
شەوی بەرائەت کە شەوی پاکبوون لە گوناهەکان و بەدەستهێنانی رەحمەت و مەغفیرەتی خودایە لە مزگەوتەکانی باکوور بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی یاد کرا.
لە مزگەوتی مەزنی دیاربەکر کە وەک ٥م حەرەمی شەریف وەسف دەکرێت مەراسیمی یادکردن بەڕێوەچوو. بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستی پێکرد.
بەرنامەکە دوای نوێژی عیشا دەستی پێکرد و هەزاران هاوڵاتی، پیر و گەنج، ئافرەت و پیاو و منداڵ بەشداریان لە مەراسیمەکە کرد.
هەروەها بەرنامەیەکی دیکە لە مزگەوتی سەلاحەدین ئەیوبیی دیاربەکر بەڕێوەچوو.
دوای خوێندنی قورئانی کەریم، مەولوودنامە و قەسیدەکانی کوردی و تورکی پێشکەش کران.
لە کاتی بەرنامەکە مامۆستایان وتاریان پێشکەشکرد و باسیان لە گرنگی شەوەکە کرد.
لە وتارەکان ئاماژە بەوە کرا، خۆشنوودی دونیا و ئاخیرەت تەنها لە ئیسلامدایە، لە پابەندبوون بە فەرمانەکانی خودادایە و ژمارەیەی زۆر ئامۆژگاری گرنگ بە مسوڵمانەکان کرا.
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لێکۆلینەر و نووسەر موفید یوکسەل لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپەکەی هودا پار وتی، "کێشە نەتەوەییەکان کە دەوڵەتی نەتەوەیی بووە هۆی دروستبوونیان نەخۆشیێکی سەدەی رابردوویە. ئەم کێشەیانە بێ چارەسەر نین. دەبێت دەرفەت بە کەس، کۆمەڵگا و گروپەکانی کە سوود لە بێ چارەسەری و شەڕ وەردەگرن نەدرێت."
"وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار رێکخراوە بە خوێندنی بەیاننامەی کۆتایی کۆتایی هات.
"وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار رێکخرراوە لە دووەم ڕۆژەکەیدا بەردەوامە.
نووسەر و لێکۆلینەر وحیدالدین ئینجە لەبارەی بەشداری لە "وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار لە دیاربەکر رێکخراوە وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە کرد، هودا پار بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەرکێکی گرنگی بە ئەستۆ گرتووە و دەبێت هەموو کەس هەوڵ بدەن کە سوودیان بۆ قۆناغەکە هەبێت.