موفید یوکسەل: کێشە نەتەوەییەکان کە دەوڵەتی نەتەوەیی بووە هۆی دروستبوونیان نەخۆشیێکی سەدەی رابردوویە

لێکۆلینەر و نووسەر موفید یوکسەل لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپەکەی هودا پار وتی، "کێشە نەتەوەییەکان کە دەوڵەتی نەتەوەیی بووە هۆی دروستبوونیان نەخۆشیێکی سەدەی رابردوویە. ئەم کێشەیانە بێ چارەسەر نین. دەبێت دەرفەت بە کەس، کۆمەڵگا و گروپەکانی کە سوود لە بێ چارەسەری و شەڕ وەردەگرن نەدرێت."
لە دیاربەکر "وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار رێکخراوبوو بەڕێوەچوو. وۆرکشۆپەکە وەک ٤ دانیشتن بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی ئەکادەمی، سیاسی و زانا وتاریان پێشکەش کرد.
لێکۆلینەر و نووسەر موفید یوکسەل لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە لە دانیشتنی ٤ـەم لە ڕۆژی دووەمدا وتارێک بە سەرناوی "خەتەرەکانی چارەسەر نەکردنی پرسەکە" پێشکەش کرد.
موفید یوکسەل لە سەرەتا باس لە میرنشینییەکانی کوردەکان کرد و وتی، "ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەڕێوبەرایەتیێکی ناوەندی هەڵبژارد. واتە سیستەمی فەڕەنسی... بەرەو دەوڵەتی نەتەوەییدا چوو. دروستبوونی دەوڵەتی عوسمانی وەک دەوڵەتی نەتەوەیی و پێشکەوتن بەرەو ناوەندپارێزی بە شێوەیەک بووە هۆی لابردنی میرنشینییەکان. لە سەدەی ١٩دا کۆتایی بە بوونی میرنشینییەکان هێنرا.
دواتر پارێزگای کوردستان دامەزرا بەڵام لە ساڵی ١٨٦٧-١٨٧١ کۆتایی بە پارێزگاکە هێنرا. دواتر بە ناوەکانی جیاوازی وەک پارێزگای ئەرزەڕۆم بەڵام وەک جوگرافیا بە ناوی کوردستان بەردەوام بوو. ناوی کوردستان وەک جوگرافیا تاوەکو ساڵی ١٩٢٥-١٩٢٦ بەردەوام بوو. لە ساڵی ١٩٢٦ لە کاتی دادگایی کردنی عاتیف خۆجەی ئیسکیلیپی پرسیار لێدەکرێت" هیچ کات ڕۆشتووی بۆ کوردستان" ئەویش دەڵێت، "نەخێر هیچ کات نەمچووە بۆ کوردستان." بەم شێوەیە تۆماڕ کراوە. تا ئەو کاتەش وەک ناوی جوگرافیایەک بە کار دەهێنرا. واتە، لە دادگاکانیش بەکار دەهێنرا و دواتر قەدەغە کرا. لە ساڵی ١٩٢٦ قەدەغە کرا."
یوکسەل لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، گرنگترین کاری نەقشەبەندییەکان یەکخستنی مەدرەسە و زاوییەکان لە کوردستان بوو و وتی، "بۆیە مەولانا خالید تەریقەتی زانایانی دامەزراند. ئەویش یەکێک بوو لەو زانایانەی ژمارەیەکی زۆر کاری کردبوو. لە مەدرەسەکانی ناوداری حەیدەرییەکان خوێندبوو، بۆ نموونە سیبغەتولڵا حەیدەر و ئەوانەی دیکە. لەبەر ئەوەی خاوەن چاندێکی گەورە بوون خەلیفەکانیان زانایانی ناوداری ناوچەکە بوون. هەروەها مەدرەسەیان دروست کردوون. نەقشەبەندی بە مەدرەسەکان بەردەوام بووە. چونکە مەزهەبێکی زانایان بوو. کەسانێکی پابەندی نەقشەبەندی و فیقهی شافعی بوون. بۆ نمونە مەولانا خالید و شێخ یەحیا مەزووری. بۆیە چاندێکی بەم شێوەیە هەبوو و بووە خاوەن هێزێکی گەورە."
"بێ چارەسەر هشتنی پرسەکە وەک چاندنی توخمی ناکۆکی لە نێوان گەڵاندایە"
یوکسەل لە بەردەوامی وتی، "بێ چارەسەر هشتنی پرسەکە وەک چاندنی توخمی ناکۆکی لە نێوان گەڵاندایە. لە لایێک ئایدۆلۆژیای فەرمی دەوڵەت و لە لای دیکە ئەو پێکهاتانەی سیاسی کە نێوان کوردەکان بە تیۆری ناکۆکی هەوڵ دەدەن ناکۆکی بەردەوام بێت. بە تایبەت کاریگەری نەرێنی مارکسیزم بە سەر ئەم بابەتە زۆر بوو. قۆرخکاریی مارکسیستی لەسەر بزووتنەوە سیاسییەکانی کورد بەشێوەیەکی جددی بووە هۆی ئەوەی کورد لە بازنەی خراپەکاردا گیری بخوات و ململانێکان زیاتر پەرە پێبدات. یەکێک لە لایەنەکانی تری ئەم ئایدۆلۆژیا فەرمییە ئەوە بوو کە هێڵی ئەرزروم – ئەدەنە لە لایەن دەوڵەتەوە بە ئامانجی پێشخستنی تورکیزمی توندڕەو دژ بە کورد پەیڕەو دەکرا. حیزبە ناوەندەکان ناچار بوون واز لەم کارە بهێنن، چونکە بە یارمەتی دەوڵەت، ڕەنگدانەوەی سەروو نەتەوەپەرستی سەرهەڵدەدا، زاراوەی توندوتیژی لێرەدا زاڵ بوو، ڕەنگدانەوەی دژی چارەسەرێکی ئاشتیانەتر و دۆستانەتر بۆ کێشەی کورد دەکرا."
"لە دەرەوەی قسەی برایەتی، ژیانی مرۆڤانە دەبێت لە پێشینە بێت"
یوکسەل لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، کوردەکانی دیاسپۆرا ئەمڕۆ لە چارەسەرکردنی پرسەکەدا خاوەن هەڵوێست و بەرخۆدانێکی توندە و وتی، "ئەمە ئەو هەڵوێستە ئایدیۆلۆژییە فەرمیەیە کە بەرەو ئەم ڕەوەندە دەبات. پرسی ڕەوەند لە ڕێگەی ڕۆژئاواوە بە چارەسەرنەکراوی بمێنێتەوە. لە راستیدا لە ڕابردوودا شکستێک لەسەر پرسی ڕۆژئاوا – کۆبانێ هەبووە. ڕەنگە ئەم پرۆسەیە لەسەر پرسی ڕۆژئاوا ئەمڕۆ دەست پێنەکات. دەربڕینی ئەمە هەڕەشە نییە، نیشانەی مەترسییە. پێویستە جوگرافیا چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە بدۆزێتەوە پێش ئەوەی ببێتە هەڕەشە. لە دەرەوەی قسەی برایەتی، ژیانی مرۆڤانە دەبێت لە پێشینە بێت."
"بەداخەوە بزووتنەوەی برایانی مسوڵمان گرنگیان بەم بابەتە نەدایەوە"
یوکسەل لە کۆتاییدا وتی، "دەبتوا لە دەهەی ٥٠ رابردوو کۆمەڵگای ئیسلامی گرنگیی بەم بابەتە بدایە، بەڵام بەداخەوە بزووتنەوەی برایانی مسوڵمان گرنگی بەم بابەتە نەدایەوە. نەک تەنها پرسی کورد بەلکو پرسەکانی نەژادی تاوەکو ئەفریقای باکوور دروست بوون و کێشە نەتەوەییەکان کە دەوڵەتی نەتەوەیی بووە هۆی دروستبوونیان نەخۆشیێکی سەدەی رابردوویە. ئەم کێشەیانە بێ چارەسەر نین. دەبێت دەرفەت بە کەس، کۆمەڵگا و گروپەکانی کە سوود لە بێ چارەسەری و شەڕ وەردەگرن نەدرێت. لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە لە بەرنامەکانی بەم شێوەیە قسە دەکەین و بەداخەوە ئێمە تەنها قسە دەکەین و هیچ کاریگەریێکیان نییە. بە تایبەت دەبێت بەڕێوبەرایەتی سیاسی گرنگی بەم بابەتە بدات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مورادیەی پارێزگای وان لە ناو بارهەڵگرێکدا ٦٩ کۆچبەری نائاسایی دەستبەسەر کران.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار وتی، "ئێمە پشتگیری تەواوی خۆمان دەردەبڕین، بێ هیچ گومانێک، بۆ پرۆسەی داماڵینی چەک لە ڕێکخراوەکە کە ئێستا لە ئارادایە."
گەلی باتمان پشتگری خۆیان بە چارەسەیر مرۆیی هودا پار بۆ پرسی کورد راگەیاند و دەستنیشانیان کرد کە پێدانی مافەکانی گەلی کورد دەبێتە هۆی بەهێزبوونی وڵات.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی دیاربەکر راگەیاند، لە مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٥ لە دیاربەکر ٥٩٤ رووداوی هاتوچۆ روویان داوە و لە ئەنجامی رووداوەکاندا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٧٢ کەسیش بریندار بوون.