لێکۆلینەر وحیدالدین ئینجە: هودا پار لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەرکێکی گرنگی بە ئەستۆ گرتووە

نووسەر و لێکۆلینەر وحیدالدین ئینجە لەبارەی بەشداری لە "وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار لە دیاربەکر رێکخراوە وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە کرد، هودا پار بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەرکێکی گرنگی بە ئەستۆ گرتووە و دەبێت هەموو کەس هەوڵ بدەن کە سوودیان بۆ قۆناغەکە هەبێت.
نووسەر و لێکۆلینەر وحیدالدین ئینجە لەبارەی بەشداری لە "وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار لە دیاربەکر رێکخراوە وتارێکی پێشکەشکرد.
ئینجە لە دانیشتنی دووەم وۆرکشۆپەکە وتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کرد، بۆ چارەسەرکردنی پرسەکە دەبێت هەموو کەس هەوڵ بدەن کە سوودیان بۆ چارەسەری هەبێت.
"هەموو کەس قسەی کرد بەڵام دەوڵەت قسەی نەکرد"
ئینجە ئاماژەی بەوە کرد، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەرکێکی گرنگی بە ئەستۆ گیراوە و وتی، "ئەمە قسەیەکی ناودارە لەبارەی پرسی کورد. بەیاننامەیەکی کلیشەیە. لە سەر ئەم زەوییە قسەیەک نییە لەبارەی پرسی کورد نەوترابێت. هیچ شتێک نەماوە، هەموو شتێک وتراوە. کەسانێک داوای سەربەخۆییان کرد. کەسانێک داوای فیدڕاسیۆنیان کرد. کەسانێک داوای ئۆتۆنۆمیان کرد. هەموو کەس قسەی کرد. ئەوانەی شەڕی چەکداری دەکەن قسەیان کرد. ئەوانەی دەڵێن، 'کوردی نییە. تێکەڵاوبوونی عەرەبی و فارسی و تورکیە' قسەیان کرد. واتە هەموو کەس قسەیان کرد. تەنها دەوڵەت قسەی نەکرد. ئێستا ئەرکی ئێمەیە، لەمبارەیە قسە بکەین. ناچارین ئەم قسەیە بڵێین. چونکە خودای گەورە ئەرکێک خستۆتە ئەستۆمان."
"نامانەوێت نەوەکانی دەهاتوو ئەم ئازارە بچێژن"
ئینجە لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، پرسی کورد چەندین ساڵە بە هەموو لایەنەکانیەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و وتی، "ئێمە هەوڵ دەدەین لە دواڕۆژدا نەبین لەو کەسانەی دەبنە ئەهلی ئاگر. لەم دونیایەدا ئێش و ئازار دەچێژن. تووشی کۆمەڵکوژییەکان دەبین. دەمانەوێت دواڕۆژەکەمان رزگار بکەین. نامانەوێت نەوەکانی دەهاتوو لەم دونیا ئەم ئازارە بچێژن. ئێستا ئەکادەمییەکان، زانایان، مامۆستایان، نووسەران قسە دەکەن و هەنێک شت دەڵێن. هەروەها ئەوانەی حوکمڕانی دەوڵەت دەکەن، باشترینی ئەو لێدوانانە وەردەگرن. دەیگۆڕن بۆ ماددە و گوتارێکی سیاسی و لە ژیانی دامەزراوەیی جێبەجێی دەکەن. قسە دەکەین. هەروەها هودا پار ئەم قسانە وەردەگرێت و دەیدات بە لایەنە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنیان."
"هودا پار بزووتنەوەیەکی ئازادی و رزگاریخوازانەیە"
ئینجە لە بەردەوامی وتارەکەی باسی لەوە کرد، هودا پار تەنها حیزبێکی سیاسی نییە و بزووتنەوەیەکی ئازادی و رزگاریخوازانەیە.
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "بەدڵنیاییەوە کەسانێک هەن کە لەژێر کاریگەری ئەم ستەمکارییە، لە سەروەری ئەم ئەهریمەنە رزگاریان بووە و ڕۆحی ئازادیان بەهێز کردووە، بەڵام هودا پار، وەک رێکخراوێک لە ناوچەکەدا، بزووتنەوەیەکی ئازادی و ڕزگاریخوازییە بە مانا ڕاستەقینەکەی، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەرکێکی زۆر گرنگی هەیە. کەواتە لە ڕاستیدا ئیسلام خۆی بزووتنەوەیەکی ئازادییە. بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازانەیە. لە سیاسەتدا ئەو جۆرە کەس و کەسانە بەکۆمەڵ ئاگاداری ئەوە نین؛ لەوانەیە نەتوانن دەربڕینێکی ئەدەبی یان زانستی بەرهەم بهێنن، بەڵام هەڵوێستی پێشکەوتووی وایان هەیە کە گوزارشت لە راستییەکی شایستە دەکات. ئەمە بزووتنەوەیەکی سیاسییە. ئەمەش ڕەفڵەکسێکی خۆپارێزە. ئەمەش ڕەفڵەکسێکە بۆ پاراستنی جلوبەرگی کوردی. ئەمەش ڕەفڵەکسێکە بۆ پاراستنی ئەو زمانە. ئەمەش ڕەفڵەکسێکە بۆ پاراستنی ئەو ئایینە."
"هەڵوێستی سیاسی هودا پار قوڵە و وەک ئاوێکە بە بێ دەنگی دەڕوات"
نووسەر و لێکۆلینەر ئینجە لە بەردەوامیدا هودا پاری وەک ئاوێک کە بە بێ دەنگی دەڕوات وەسف کرد و وتی، "تەماشا بکەن، هەنێک رووبارەکان هەن کە بە توندی دەڕۆن. لە هەنێک شوێنەکان قوڵ و بێ دەنگن. لەو شوێنانەی توندن خۆیان لە بەردەکان دەدەن. ئەگەر ببینێت کە بەردەکە نەرم نابێت راستەخۆ رێڕەوەکەی دەگۆڕێت و بە شێوەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت. ئەمە سروشتە. کۆمەڵگاکانیش وەک ئاوەکانن. ئەگەر بیرێکی وەک بەرد توند هەبێت لە قسە تێناگات. بە پێی من هودا پار وەک ئەو ئاوەیە لە شوێنی ئەوەی خۆی بە توندی لە بەرد بدات بە ئارامی لە شوێنێکی دیکە دەڕوات. هەڵوێستی سیاسی هودا پار قوڵە و وەک ئاوێکە بە بێ دەنگی دەڕوات."
"پێویستە بەردەوام بین لە ڕێپێوانەکەمان بەرەو ئەم بابەتە جدییە"
وحیدالدین ئینجە لە کۆتاییدا وتی، "پێچەوانەی جاهیل حەلیمە، عالیم نییە. پێچەوانەی عالیم ئوممیە. کەسێک کە عەقڵی جددی بێت و وەک ئاوی قووڵ بڕوات و سیاسەتەکەی بەم شێوەیە بەڕێوە ببات، نەرم و نیان و عەقڵی جدی و ئاوی قووڵە؛ زۆر شتی بەرهەمدار و جوانی تێدایە، بەڵام ئەوانەی کە ژاوەژاو و شەڕەنگین و سەریان لە هەر بەردێک دەدەن، نەزانن تەنانەت ئەگەر ناوبانگی جیهانیشیان هەبێت. بەو پێیەی لە دەستی ئەم ئەهریمەنە ڕزگارمان بووە، دەبێت بەم نازناوە قورسە درێژە بە ڕێپێوانەکەمان بدەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مورادیەی پارێزگای وان لە ناو بارهەڵگرێکدا ٦٩ کۆچبەری نائاسایی دەستبەسەر کران.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار وتی، "ئێمە پشتگیری تەواوی خۆمان دەردەبڕین، بێ هیچ گومانێک، بۆ پرۆسەی داماڵینی چەک لە ڕێکخراوەکە کە ئێستا لە ئارادایە."
گەلی باتمان پشتگری خۆیان بە چارەسەیر مرۆیی هودا پار بۆ پرسی کورد راگەیاند و دەستنیشانیان کرد کە پێدانی مافەکانی گەلی کورد دەبێتە هۆی بەهێزبوونی وڵات.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی دیاربەکر راگەیاند، لە مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٥ لە دیاربەکر ٥٩٤ رووداوی هاتوچۆ روویان داوە و لە ئەنجامی رووداوەکاندا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٧٢ کەسیش بریندار بوون.