لە دیاربەکر شەوی بەرائەت یاد کرا

شەوی بەرائەت کە وەک موژدەگانی مانگی رەمەزان قبول دەکرێت لە مزگەوتەکانی دیاربەکر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی یاد کرا.
شەوی بەرائەت کە شەوی پاکبوون لە گوناهەکان و بەدەستهێنانی رەحمەت و مەغفیرەتی خودایە لە مزگەوتەکانی باکوور بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی یاد کرا.
لە مزگەوتی مەزنی دیاربەکر کە وەک ٥م حەرەمی شەریف وەسف دەکرێت مەراسیمی یادکردن بەڕێوەچوو. بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستی پێکرد.
بەرنامەکە دوای نوێژی عیشا دەستی پێکرد و هەزاران هاوڵاتی، پیر و گەنج، ئافرەت و پیاو و منداڵ بەشداریان لە مەراسیمەکە کرد.
هەروەها بەرنامەیەکی دیکە لە مزگەوتی سەلاحەدین ئەیوبیی دیاربەکر بەڕێوەچوو.
دوای خوێندنی قورئانی کەریم، مەولوودنامە و قەسیدەکانی کوردی و تورکی پێشکەش کران.
لە کاتی بەرنامەکە مامۆستایان وتاریان پێشکەشکرد و باسیان لە گرنگی شەوەکە کرد.
لە وتارەکان ئاماژە بەوە کرا، خۆشنوودی دونیا و ئاخیرەت تەنها لە ئیسلامدایە، لە پابەندبوون بە فەرمانەکانی خودادایە و ژمارەیەی زۆر ئامۆژگاری گرنگ بە مسوڵمانەکان کرا.
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مورادیەی پارێزگای وان لە ناو بارهەڵگرێکدا ٦٩ کۆچبەری نائاسایی دەستبەسەر کران.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار وتی، "ئێمە پشتگیری تەواوی خۆمان دەردەبڕین، بێ هیچ گومانێک، بۆ پرۆسەی داماڵینی چەک لە ڕێکخراوەکە کە ئێستا لە ئارادایە."
گەلی باتمان پشتگری خۆیان بە چارەسەیر مرۆیی هودا پار بۆ پرسی کورد راگەیاند و دەستنیشانیان کرد کە پێدانی مافەکانی گەلی کورد دەبێتە هۆی بەهێزبوونی وڵات.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی دیاربەکر راگەیاند، لە مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٥ لە دیاربەکر ٥٩٤ رووداوی هاتوچۆ روویان داوە و لە ئەنجامی رووداوەکاندا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٧٢ کەسیش بریندار بوون.