چەلیک: دەبێت هۆشیاری شەهیدبوون لە گەنجانی خۆماندا بچێنین

دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە شارۆچکەی مدیادی پارێزگای مێردین بەرنامەیەک بە ناوی "شەوی شەهیدەکان و بەرخۆدانی فەلەستین" رێکخست.
بە بۆنەی مانگی شوبات کە هەموو ساڵێک وەک مانگی شەهیدەکان یاد دەکرێت دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە شارۆچکەی مدیادی پارێزگای مێردین بەرنامەیەک بە ناوی "شەوی شەهیدەکان و بەرخۆدانی فەلەستین" رێکخست.
عومەر چەلیک سەرۆکی پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان وەک وتاربێژ بەشداری لە بەرنامەکە کرد.
"دۆزی شەهادەت ئەوەندە گەورەیە کە مانگێک بۆی بەس نییە"
چەلیک باس لە گرنگی شەهادەت کرد و وتی، "مانگی شوبات لە لایەن کەسانێکی هەستیار وەک مانگی شەهیدەکان راگەیەندراوە. ئێمە وەک ئەڤیندارێن پێغەمبەر و جەمعیەتی موستەزعەفان لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی وڵات بەرنامەکان بۆ یادکردنی شەهیدەکان رێکدەخەین. دۆزی شەهادەت و شەهیدبوون ئەوەندە گەورەیە کە مانگێک بۆی بەس نییە. چونکە خودای گەورە لە قورئانی کەریم مەدحی شەهیدەکانی کردووە. بە هەمان شێوەیەی مەقامی پێغەمبەربوون بە هەر کەسێک نادرێت، خودای گەورە پلەی شەهیدبوونی تەنها بەو کەسانە دەدات کە شایستەی بێت و دەخوازێت. پلەیەکی ئەوەندە بەرزە لە دوای پێغەمبەربوون و سدقییەت دێت."
"دەبێت شەهادەت لە ناوەندی ژیانمان بێت"
چەلیک ئاماژەی بەوە کرد کە شەهادەت یەکێک لە بەها گرنگەکانی ئیسلام و وتی، "بە شێوەیەک کە پێغەمبەرەکانیش داوای شەهادەتیان کردووە و هەوڵیان داوە شەهید بن. دەبێت شەهادەت لە ناوەندی ژیانمان بێت. ئەگەر دینی موبینی ئیسلام تا ڕۆژگاری ئێمە هاتبێت و تا دوا ڕۆژ بەردەوام دەبێت هۆکارەکەی خوێنی شەهیدەکانە. لەبەر ئەوەی شەهیدەکان پەیڕەوی لەم دۆزە دەکەن و بۆی گیانیان فیدا دەکەن. ئێمە منداڵانی ئەم کەلتوورەیین. بێگانەی ئەم بابەتە نین. ئێمە نەوەکانی هابیلین. ئێمە لە ئوحدەوە، بەدرەوە، یەمامەوە و کەربەلاوە هاتین. مرۆڤەکان بۆ ئەوەی زیاتر لە دونیا بژین هەموو ماڵیان فیدا دەکەن. بەڵام شەهیدەکان بۆ ئەوەی هەرچی زووە بگەنە لای خۆشەویستەکەیان گیانیان فیدا دەکەن. بۆیە بەنرخن."
"دەبێت هۆشیاری شەهیدبوون لە گەنجانی خۆماندا بچێنین"
چەلیک لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە نەوەی گەنج زۆر شوێنکەوتووی دونیا بوونەتە و دایک و باوکەکان لەمبارەیە بەرپرسیارن و وتی، "گەنجەکانی ئێستا پلانەکانیان بۆ ٥٠ ساڵی دەهاتوو هەیە. دایک و باوکەکان، ئێمە تاوانبارین. چونکە ئێمە ئەم منداڵەمان شوێنکەوتووی دونیا کرد. ئەگەر ئێمە کەلتووری شەهادەت بەدەستبهێنین هیچ کۆمەڵگایەک ناتوانێت بەندی کۆیلەبوون بخاتە ئەستۆمان."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا و پەیامەکان لەبارەی بەرخۆدانی فەلەستین و جۆگرافیا مەزلوومەکان کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی گۆلەی پارێزگای ئەردەخان پلەی گەرما وەک ٣٣.٨ ژێر سفر تۆماڕ کرا.
لە هەرێمی تەلانگانای وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیێکی نهێنی لانیکەم ٢٥٠٠ مریشک مردار بوون.
لە شاری مێردین لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو خانەوادە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.