جەمعیەتی موستەزعەفان بۆ شەهیدەکانی فەلەستینی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە

جەمعیەتی موستەزعەفان بەهۆی شەهادەتی سەدان فەلەسەتین لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند، "خوێنی شەهیدەکانمان رێگای بەرەو ئازاد رۆناک دەکەن."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەدان فەلەستینی شەهید و بریندار بوون.
جەمعیەتی موستەزعەفان بەهۆی شەهادەتی فەلەستینییەکان کە هەنێک فەرماندە و سەرۆکی بزووتنەوەکان بوون پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
پەیامەکە بە ئایەتی ١٥٤ی سورەتی بەقەرە، "بەو کەسانەی لە ڕاهی خدا دەکوژرێن، مەڵێن مردوون؛ بەڵکە زیندوون، بەڵام ئێوە پێ نازانن" دەستی پێ کرد و دواتر هاتووە:
"دڵمان پڕ بوو لە خەمێکی قووڵ بۆ سەرکردە گەورەکانمان، منداڵەکان، ژنەکان، خوشکەکانمان، براکانمان کە لە هێرشەکانی دەسەڵاتی داگیرکەردا شەهید بوون. سەرکردە بەنرخەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) و بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی شەهید بوون. سەرکردەکانی حەماس عیسام ئەلدالیس، یاسر حەرب، محەمەد ئەلجەماسی، ئەحمەد ئەلحەتا، مەحمود ئەبو وەتفا، مەیجر جەنەراڵ بەهجەت ئەبو سوڵتان، و وتەبێژی سەرییەکانی قودس ئەبو حەمزە، هەروەها چەندین قارەمانی تر، لەم ڕێبازە پیرۆزەدا گیانی خۆیان فیدا کرد و گەیشتنە پلەی شەهادەت.
ئەم شەهیدانە بۆ ئازادی و روومەتی گەلی فەلەستین لە ڕێزی پێشی شەڕدا شوێنی خۆیان گرت و بوونەتە لە پارێزراوەکانی خاک و شوێنە پیرۆزەکان. ئەم مومینانە ئەم بەڵێنەیان کە بو خودا دابوون بەجێ هێنان و تاجی شەهادەتیان لە سەریان کردوون. شەهادەتی ئەوان بەرخۆدان بەهێزتر دەکات.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش هەموو ئەندامانی حەماس و جیهادی ئیسلامی و خانەوادەی شەهیدەکان و هەموو گەلی فەلەستین دەکەین. لەدەستدانی شەهیدەکان ئێمەی ناترسینێت بەلکو دەبێتە وەسیلەی بەردەوامبوونی تێکۆشان. خوێنی شەهیدەکان دەبێتە رۆناکگەری رێگای ئازاددی خاکەکانمان.
خودای گەورە رەحمی لە شەهیدەکان بکات، بەرزترین پلەی لە بەهەشت بەوان ببەخشێت و ئەوان لەگەڵ پێغەمبەرەکان، سدیقەکان، شەهیدەکان و ساڵیحەکان حەشر بکات. خودا بکاتە نەسیب کە ئێمەش بەردەوام بین لە رێگاکەیان.
"ئەی گەلی خاوەن باوەڕان! خۆڕاگر بن، لە خۆڕاگریشا هەر لە پێشەوە بن. بۆ پاراستنی سنوورگەل هەمیشە ساز و تەیار بن. لە خواش ترسوو هەبێ، بەشکەم ڕزگار ببن."(ئالی عیمران-٢٠٠)(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.