وەقفی کاروانی ئومێد دەست دەکات بە نۆژەنکردنەوەی سەنتەری شۆردنی خوێن لە غەززە

وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد دەست دەکات بە نۆژەنکردنەوەی سەنتەری شۆردنی خوێن (دیالیز) لە کەرتی غەززە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ڕوخابوو.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە غەززە. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد دەست دەکات بە چاککردنەوەی سەنتەری شۆردنی خوێن (دیالیز) لە کەرتی غەززە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ڕوخابوو. بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ٢٢ ملیۆن لیرەی تورکی پارە دابین کراوە.
سەنتەری هیند ئەلدوغما سەر بە نەخۆشخانەی نەسڕ لە کەرتی غەززەیە و پێشتر لە نێوان نەخۆشخانەکە و وەقفی کاروانی ئومێد رێککەوتنی هاوکاری واژۆ کرابوو.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشتی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ناوبراو وتی، "زیاتر لە ساڵ و نیوێکە هێرشەکان لە غەززە بەردەوامن. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، وەک زۆرجار لە ڕۆژنامەکان دەیبینین، دۆخی غەززە زۆر خراپە. کێشەی جددی هەم لە دابینکردنی کەرەستەی گرنگ و چ لە بواری تەندروستیدا هەیە. ئێمە وەک کاروانی ئومێد، دروستکردنی سەنتەری شۆردنی خوێنی هیند ئەلدوغمە کە سەر بە نەخۆشخانەی نەسر کە پێشتر لەلایەن سەهیۆنییەکانەوە بۆردومان کرابوو، دەستمان پێکرد و دەستمان بە کارەکانمان کرد. کارەکانمان بە بەردەوامی لە سەنتەری شۆردنی خوێن بەردەوامە. بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکەمان بەخێرایی بخرێتە خزمەتەوە، هەرکاتێک بۆیاخکردن و ئامێرە کارەباییەکان و ئامێرە پزیشکییەکان تەواو بوو، نەخۆشخانەکەمان دەخرێتە خزمەتەوە."
هەروەها وتی، "لە هەموو بوارەکانی کەرتی تەندروستی کێشە هەیە. هەروەها دەمانەوێت بە خێرایی نۆژەنکردنەوەی سەنتەری شۆردنی خوێن تەواو بکەین و بیخەینە خزمەت خوشک و براکانمان. وەک کاروانی ئومێد بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی براکانمان لە غەززە تا کۆتایی ناخۆشیەکانیان. ئەو بڕە پارەیەی بۆ ئەم نەخۆشخانەیە دامانناوە تا ئێستا کۆ نەکراوەتەوە. الحمد لله، گرنگی پێدەدرێت، بەڵام هێشتا پێویستییەکی جددی هەیە. بەهیوای ئەوەی دوای کردنەوەی ئەم سەنتەرەی شۆردنی خوێن، دەمانەوێت وەک وەقف ڕۆڵێک لە بوارەکانی تری تەندروستیدا بگرینە ئەستۆ. بەم مانایە بانگەواز بۆ براکانمان دەکەین! دەمانەوێت بە زووترین کات نەخۆشخانەکەمان تەواو بکەین و پێشکەشی خزمەتی براکانمان بکەین. نەخۆشخانەکەمان توانای چارەسەرکردنی ١٠٠ نەخۆش و بەڕێوەبردنی ٢٨٠ دانیشتنی هەیە لە ڕۆژێکدا. دەمانەوێت بە زووترین کات ئەم نەخۆشخانەیە تەواو بکەین و پێشکەشی خزمەتی براکانمان بکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمان باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.
لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو شوێنی مانەوەی کرێکاران ٥٠ کۆنتێنەر سووتان.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات راگەیاند کە بۆ سەربڕینی قوربانی لە جەژنی قوربان ئامادەیە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "ئێستا پرۆسەیەک لە ئارادایە؛ ئامانجی 'تورکیایەکی بێ تیرۆر' و لە هەمان کاتدا بەهێزکردنی بەرەی ناوەندی. ئێمەش وەک هودا پار هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی ئەم ئامانجە بەدی بهێنین و تیرۆر و توندوتیژی و ململانێ و خوێن و فرمێسک کۆتایی پێبێت."