رووداوێکی هاتوچۆ لە وان: ٤ کوژراو و ٢ بریندار

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی ئەبەخی پارێزگای وان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە سەر رێگای ئەبەخ-بازید لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل رووی دا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، جەندرمە و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران بەڵام یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
تەرمی قوربانییەکان رەوانەی لای پزیشکی دادی کرا و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی بە ئامانجی پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە و ئیدانە کردنی رژێمی داگیرکەر لە دیاربەکر رێپێوانێک رێکخست.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات.
کاتژمێر ٢٠:١٤ لە شارۆچکەی کیغی پارێزگای بینگۆل بوومەلەرزە بە گوڕی ٤.٣ رووی دا و کاتژمێر ٢٠:٣٢ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ لە ئەدەنە رووی دا.