هودا پار سەبارەت بە پرۆسەی دانانی چەک لێدوانێکی دا

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هیچ ڕێگەیەکی تر نییە! تۆوی دوژمنایەتی لەم خاکانەدا نەڕواوە و ناڕوێت."
دوای ئەوەی دوێنێ گروپێک لە ٣٠ ئەندامی پەکەکە چەکیان لە سلێمانی دانا، بەرپرسانی هودا پار یەکەم لێدوانی خۆیان سەبارەت بەو دۆخە بڵاوکردەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا راگەیاند، "هیچ ڕێگایەکی تر نییە! تۆوی دوژمنایەتی لەم خاکانەدا نەڕواوە، و ناڕوێت. دوژمنایەتی دۆڕاوە! برایەتی سەردەکەوێت، چاکە زاڵ دەبێت..."
"خاوەن باوەڕ هەموویان هەر برای یەکن؛ براکانتان پێکەوە ئاشت بکەنەوە. ئەشێ لە خودا بترسن؛ بەشکوو بەر بەزەیی کەون.. (الحجورات، ١٠)"
هەروەها شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لە بەیاننامەیەکی لەم بارەیەوە وتی، "
زۆر گرنگە هەنگاوی یەکەمی هەڵوەشاندنی پەکەکە هاوێشترا. دەبێت هەمووان ئامادەبن بەشداری بکەن لە هەوڵی مسۆگەڕکردنی برایەتی. ئەم پرسە دەبێت لە سەرووی سیاسەتەوە بێت و نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندییە بچووکەکان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٤ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢ کەس.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٣ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٨ کەس.
٣٢ ساڵ پێشتر لە گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگینی (کەمالیە) پارێزگای ئەرزینگان ٢٩ کەس بە گوڵە کوژران و ٥ کەسیش بە شێوەیەکی وەحشیانە سووتێنران، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ڕووداوەکە نەدۆزراینەوە.