تەرمی گەنجێک کە لە رووباری دیجلە بێ سەروشوێن بوبوو دۆزرایەوە

عومەر ئالپایدنجی کە لە دیاربەکر لە ناو رووباری دیجلە بێ سەروشوێن بوبوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
رووداوەکە لە ١٣ی تەمووز لە گوندی حسێنکی شاری دیاربەکر رووی دا.
دوو گەنج کە بۆ راوەماسی کەوتبوون ناو رووباری دیجلە لە جارێکدا تووشی خەتەری خێنکان بوون. تەحسین ئالپایدنجی باوکی یەکێک لە گەنجەکان بە خێرایی خۆی فرێدایە ناو رووبارەکە و دوو گەنجەکەی رزگار کرد. لە کاتی رووداوەکە عومەر ئالپایدنجی هەوڵی دا هاوکاری باوەکەکەی بکات بەڵام بەجارێک لە ناو ئاوی رووباردا ون بوو. تەحسین ئالپایدنجی هەوڵی دا کوڕەکەی رزگار بکات بەڵام نەیدۆزی.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، ئافاد، جەندرمە، پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران. هەردوو گەنجەکە رەوانەی نەخۆشخانە کران و چالاکییەکان بۆ دزۆینەوەی عومەری بێ سەروشوێن دەستی پێکرد.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ئەمڕۆ تەرمی عومەر لە ١٥٠ مەتری دووری شوێنی رووداوەکە دۆزرایەوە.
تەرمی عومەر گواسترایەوە لای پزیشکی دادی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی دەستی بە چالاکییەکانی ئامادەکردنی بەرنامەکانی دیدار لە پارکەکان کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هیچ ڕێگەیەکی تر نییە! تۆوی دوژمنایەتی لەم خاکانەدا نەڕواوە و ناڕوێت."
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٤ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢ کەس.