وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەرنامەی تایبەتی فێرکردنی نوێژ بە منداڵەکان ڕێکدەخات

وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئەمساڵیش دەستی بە چالاکییەکانی بۆ ڕێکخستنی بەرنامەکانی فێرکردنی نوێژ بە منداڵەکان کرد.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک بەرنامەی فێرکردنی نوێژ بە منداڵەکان ڕێکدەخات ئەمساڵیش دەستی بە چالاکییەکان بۆ ڕێکخستنی بەرنامەکان کرد.
خولی فێرکردنی نوێژ ١٥ ڕۆژ دەخایەنێت بۆ منداڵەکانی ٧-١٠ ساڵ دەبێت و لە ژمارەیەکی زۆر پارێزگای تورکیا بەڕێوەدەچێت.
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی گشتی وەقفەکە سەبارەت بە بەرنامەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بە ئایەتی، "بۆ خۆڕاگری و بۆ نوێژان هانا بەرن؛ کە ئەم کارە زۆر دژوارە؛ مەگین هەر بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان بە زل نازانن؛ ئەو کەسانەی سوور دەزانن تووشی پەروەرێنیان دەبن و دەگەڕێنەوە بۆ لای خۆی."(بەقەرە: ٤٥-٤٦) کرد و دواتر جەختی لەوە کرد کە نوێژ تەنها عیبادەتێک نییە هەروەها سەرچاوەی تەربیە و خۆشییە.
"بێ گومان جواترین شێوەی رەنگدانەوەی بەندایەتی بۆ پەروەردگارمان نوێژە"
مەلا بەشیر شیمشەک باس لە گرنگی فێربوونی نوێژ لە تەمەنی منداڵایەتی کرد و وتی، "بێ گومان جواترین شێوەی رەنگدانەوەی بەندایەتی بۆ پەروەردگارمان نوێژە کە ئێمەی وەک بەندەی خۆی خەلق کردووە. ئەم عیبادەتە لە سەر هەر تاکێک مسوڵمان فەرزە و لە ژمارەیەکی زۆر ئایەت باس لە گرنگی نوێژ کراوە. بۆیە دەبێت لەبیرمان بێت کە نوێژ ئەرکی سەرەکی هەر تاکێکی مسوڵمانە و منداڵەکانمان کە ئەمانەتی خودان دەبێت بەم بیرە پەروەردە بکەین و ئاگاری ئەم بەرپرسیارێتیەکەمان بین."
"یەکێکە لە ئەرکە سەرەتاییەکانمان کە منداڵەکانمان بە جوانییەکانی ئیسلام ئاشنا بکەین"
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بە حەدیسی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه و سلم) کرد کە دەفەرموێت، "هەمووتان شوانن وە هەمووشتان بەرپرسن بەرامبەر ئەو شتەی لەبەر دەستتان دایە" و وتی، "چاندنی تۆوی ئیمان لە دڵی منداڵەکانمان و ئاشناکردنیان بە جوانییەکانی ئیسلام بێ گومان لە گرنگترین و سەرەتاییترین ئەرکەکانمانە. بۆیە خۆشحالین کە رادەگینین چالاکییەکانمان بۆ فێرکردنی نوێژ بە منداڵەکانمان کە تەمەنیان لە نێوان ٧ بۆ ١٠ ساڵ دەبێت دەستیپێکردووە و لە مانگی ئابەوە تاوەکو مانگی ئەیلوول بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ دەخایەنێت. ئەمساڵیش لە چوار لای وڵات ئەوەندەی دەرفەتمان هەبێت ئەم بەرنامەیە ڕێکبخەین، إن شاء الله."
"ئەگەر منداڵ لە تەمەنی بچوکی فێری نوێژ بێت ئەم خووەکەی لە تەواوی ژیانەکەی بەردەوام دەبێت"
شیمشەک لە بەردەوامی وتی، "چونکە دەزانین نوێژ پایەی ئیسلامە و بەهێزترین پەیوەندییە کە ئیماندار لەگەڵ پەروەردگارەکەیدا دروستی دەکات. پێغەمبەری خۆشەویستمان صلى الله عليه و سلم بە جوانترین شێوە گرنگی نوێژی بۆ ڕوونکردۆتەوە و دەفەرموێت: نوێژ پایەی دینە، هەرکەسێک دایبمەزرێنێت، ئاینەکە دەپارێزێت، هەرکەسێک وازی لێبهێنێت لەناوی دەبات. بۆیە ئەم خووە کە لە تەمەنێکی بچووکدا بەدەستمان هێناوە، دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکانمان پەیوەندییەکی ڕۆحی تەواوی ژیانیان دروست بکەن و فێربن خودای گەورە لە ناوەندی ژیانیاندا دابنێن. نوێژ تەنیا جۆرێک نییە لە عیبادەت؛ هەروەها فێری دیسیپلین و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و لە هەمووی گرنگتر خۆشی و ئارامی بە دەستدەهێنن. ئەم عیبادەتە سەرچاوەی ڕووناکییە کە دڵی منداڵەکانمان لە خراپە پاک دەکاتەوە و جیهانە ڕۆحییەکانیان دەوڵەمەند دەکات."
"دەبێت منداڵەکانمان نەک تەنها بە زانستی دونیا بەڵکو بە بەها مەعنەوییەکانیش تەیار بکەین"
مەلا بەشیر شیمشەک لە بەردەوامی بانگێشتی دایک و باوکەکان کرد و وتی، "دایک و باوکەکانی بەڕێز! دایک و باوکانی خۆشەویست! ڕێنماییکردنی منداڵەکانتان لەم گەشتە ڕۆحییەدا دەبێتە یەکێک لە گەورەترین پاداشتەکانتان. تەیارکردنیان نەک تەنها بە زانستی دونیا بەڵکو بە بەها مەعنەوییەکانیش ئامرازێکە بۆ ڕزگاربوونیان چ لە دونیا و چ لە دونیای ئاخیرەتدا. ئەم بەرنامانەی کە دەستپێشخەری دەکەین دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ منداڵەکانمان کە نوێژ بکەنە بەشێک لە ژیانیان، بە خۆشەویستی و بە ئارەزووی خۆیان و بە ئاگادارییەوە. بەرنامەی فێرکردنمان چۆنیەتی دەستنوێژ و نوێژە فەرزەکان و مانای سورەت و دوعاکان دەگرێتەوە، هەموو ئەمانەش لە ڕێگەی چیرۆک و یارییەکانەوە کە منداڵان دەتوانن لێی تێبگەن."
"منداڵەکانتان ڕێنمایی بکەن بۆ بەرنامەکان"
شیمشەک لە کۆتاییدا بانگێشتی دایک و باوکەکان کرد کە ڕێنمایی منداڵەکانیان بکەن بۆ بەشداری لەم بەرنامەیانە و وتی، "بانگهێشتتان دەکەین بۆ بەشداریکردن و ڕێنماییکردنی ئەم بەرنامە پڕمانایە کە دەست دەخاتە سەر ژیانی منداڵەکانتان. لەبیرتان بێت منداڵەکانمان لەلایەن خوداوە پێمان سپێردراوە و پەروەردەکردنیان بەپێی ویستی خودا بەڕاستی بەرزڕاگرتنی ئەو متمانەیە. بۆ زانیاری زیاتر و بەشداریکردن لە بەرنامەکانمان پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی نوێنەرەکانمانەوە کە سەر بە وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی کە هەموو مانگێک لە پارکێکی دیاربەکر بەرنامەیەک ڕیکدەخات لە پارکی تەمای دیاربەکر بەرنامەی ڕێکخست.
هۆدی گورکان تەمەن ١٣١ کە لە شارۆچکەی وێرانشاری پارێزگای ڕحا دەژیا گیانی لەدەستدا.
ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە لە دیاربەکر کە بۆ کوژاندنی ئاگر دەچوو وەرگەڕا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.