لە ئیستانبوول بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" بەڕێوەچوو

بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە هەموو ساڵێک لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکدەخرێت لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە وەرزی هاوین بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" ڕێکدەخات ئەمساڵیش دەستی بە چالاکییەکانی بۆ ڕێکخستنی بەرنامەکان کرد.
دوێنێ بەرنامەیەک لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو و منداڵەکان لە نوێژی عەسر لە مزگەوتی فەوزیە خاتوون کۆبوونەوە و بە جەماعەت نوێژیان کرد. دوای نوێژ منداڵەکان بە وتنەوەی دروشمەکانی وەک "نوێژ لە مزگەوتی ئەقسا جواتر دەبێت" بەرەو مزگەوتی والیدە جەدید ڕێپێوانیان ئەنجام دایەوە.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن یوسف یلماز دەستیپێکرد و دواتر هەڵبەستەکان، حەدیسەکان و ئایەتەکان لەبارەی نوێژ لە لایەن ژمارەیەکی زۆر منداڵ خوێندرا.
لە کاتی بەڕێوەچوونی بەرنامەکە شانۆیێک لەبارەی نوێژ پێشکەش کرا کە شەیتان چۆن هەوڵ دەدات مرۆڤەکان لە نوێژ دوور بخات.
دواتر ئەحمەد ئۆزقلچ وتارێک لەبارەی گرنگی نوێژ پێشکەش کرد و جەختی لەوە کرد کە دەبێت منداڵەکان لە منداڵیوە فێری نوێژ ببەن و بەم شێوەیە کاریگەری زیاتری لە سەر منداڵەکان دەبێت.
ئۆزقلج ئاماژەی بەوە کرد کە نوێژ دەبێتە وەسیلەی ژیانەوەی کۆمەڵگە و نوێژ میعراجی مومینەکانە و دەبێتە وەسیلەی خاوێنیی مەعنەوی.
ناوبراو هەروەها باس لە گرنگی مزگەوتی ئەقسا کرد و باس لەو کۆمەڵکوژیانە کرد کە رژێمی داگیرکەر لەوێ ئەنجامی دەدات.
بەرنامەکە بە خوێندنی دوعا لە لایەن عەلی دەمیر کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو ڕاگەیاند، پلەی گەرما دادەبەزێت.
لە شارۆچکەی کەفەردیزی پارێزگای مەلەتی لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاژەڵەکان لە ناوچەکە دوورخران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.