زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "بەشدار کردن یان نەکردنمان بە هاوپەیمانی جمهوریەت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دیار دەبێت."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی کەنالێکی تەلەڤیزیۆنی تایبەت چەندین راگەیەندراوێکی گرنگ بڵاو کردەوە.
یاپجیئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە لەو دیدارەی کۆتایی کە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامیان داوە باسیان لە پرسی هاوپەیمانی کردووە و هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە و دیدارەکان بەردەوام دەبن.
یاپجیئۆغلو لە وەڵامی پرسیاری، "ئایا سەرۆک کۆمار ئەردۆغان بەخۆی پێشنیاری بەشداری کردن بە هاوپەیمانی جمهوریەت بە ئێوە دایەوە؟" وتی، "سەرۆک کۆمار ئەردۆغان بە خۆی پێشنیاری کردەوە بەڵام پێشتریش لە لایەن کەسانێکی دیکەوە پێشنیارەکە بە ئێمە گەشتبوو."
یاپجیئۆغلو هەروەها وتی، "بەشدار کردن یان نەکردنمان بە هاوپەیمانی جمهوریەت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دیار دەبێت."
یاپجیئۆغلو رایگەیاند کە کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دیار ناکەن و هێشتا بڕیاریان نەداوە کە پشتگری لە کام کاندید بکەن.
یاپجیئۆغلو سەبارەت بە بڕیاری داخستنی هەدەپە و بەردەوامبوونی دادگاکە باسی لەوە کرد کە ئەوان دژ بە داخستنی حیزبێک بە گشتین و وتی، "هەدەپەییەکان زۆر هەوڵ دەدەن کە حیزبەکەیان دابخرێت. بۆ ئەم شتە هەرچی پێویستە ئەنجام دەدەن. چونکە کاتێک حیزبێک دادەخرێت مەغدووریەت دروست دەبێت."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە دژ بە دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ رژێمی داگیرکەرن بەڵام پشتگری لە دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ سوریا و میسڕ دەکەن.
یاپجیئۆغلو جەختی لەوە کرد کە زۆر هەوڵیان داوە بۆ هەڵوەشاندنی پەیمانی ئیستانبوول و لە ئەنجامدا تورکیا لەو رێککەوتنە کشایەوە بەڵام هێشتا یاساکانی وەکو یاسای ژمارەی ٦٢٨٤ کە کۆمەڵگا ئیفساد دەکەن بەردەوامن و دەبێت گۆڕانکاری تێیاندا بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."