سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار وتی، "لەو قۆناغەدا کە پێویستە وڵاتانی ناوچەکە لەبارەی سەپاندنی گەماڕۆ و سزا بە سەر داگیرکەران وەکو پێشەوا بن، بەڵام ئەوان لەبارەی هاوکاری لەگەڵ رژێمی داگیرکەر پێشبرکێ ئەنجام دەدەن و تێگەشتن لەو شتە مومکین نییە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە راگەیەندراوی هەفتانەی حیزبەکەی باس لە چەند پرسێکی گرنگ وەکو هێرش بۆ سەر قورئانی پیرۆز و هێرش و کۆمەڵکوژیی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەمپی پەنابەرانی جەنین کرد.
هێرش دەکرێتە سەر قورئانی پیرۆز
رامانلی راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لە قۆناغەکانی کۆتاییدا لە سەرانسەری ئەوڕووپا دوژمنی و هێرش بۆ سەر ئیسلام و قورئانی پیرۆز و مسوڵمانەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیک زیاد دەبێت و دواتر وتی، "گومراهێکی فاشیست کە دوژمنی لە بەرامبەر قورئان دەکات لە ئەوڕووپا وڵات بە وڵات دەگەڕێنرێتەوە و لە ژێر بەرگری و چاودێری پۆلیس بەردەوامە لە هێرش سەر قورئانی پیرۆز. ئەو شتە قابلی قبوڵ نییە. ئێمە ئەم رەزالەتە شەرمەزار و ئیدانە دەکەین."
رامانلی لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو رەزالەتە لە ژێر ناوی ئازادی رادەربڕین ئەنجام دەدرێت و دواتر وتی، "سوێد کە سووتاندی قورئان لە ژێر ناوی مافی ئازادی رادەربڕین دەپارێزێت رێگری لە سووتانی لاپەڕەکانی تەورات کرد. هەڵبەتە دەبێت هیچ کتێبێکی دینی نەسووتێنرێت و سووکایەتی بە پیرۆزی هیچ باوەڕیێک نەکرێت. ئەو دوو ستانداردەی کە کاتێک باس لە پیرۆزییەکانی ئیسلام دەکرێت، بە ڕوونی ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە تەنها دوژمنایەتی لە بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان دەکەن."
پێشهاتەکانی ئەم دواییە جارێکی دیکە ئەوە نیشان دەدەن کە وڵاتانی ئەوروپی کە مانگگیرانی دەروونییان بەسەردا هاتووە، کۆتایی بەم ڕیسواکردنە دانانێن و بەردەوام دەبن لە پەرەپێدانی.
موسڵمانان دەبێت پارێزگاری لە ئایینەکەیان و کتێبەکەیان و براکانیان بکەن. پێویستە تورکیا دەستپێشخەری بکات و بانگەوازی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بکات بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە. پێویستە پلانێکی کاری کۆنکرێتی ئوممەت لە بەرامبەر ئەم جۆرە هێرشانەدا بخرێتەڕوو. پێویستە هەموو هەنگاوە پێویستەکان لە دژی دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بێ دواکەوتن بنرێت."
کۆمەڵکوژیی سەهیۆنیەکان لە جەنین
رامانلی لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە دەیەوێت شاری جەنینی کەرتی رۆژئاوا بکاتە وەکو غەززەیەکی نوێ ١٠ فەلەستینیی شەهید کرد و داگیرکەران بە سوود وەرگرتن لە بێ دەنگی جیهان جینۆسیادێکی گەورە ئەنجام دەدن و ئەم شتە لە پێش چاوی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن.
رامانلی لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە داگیرکەران لە ئەنقەسد ناوەندەکانی تەندروستی و مەدەنیەکان دەکاتە ئامانج و خانوو فەلەستینیەکان دەڕووخێنێت و دواتر وتی، "لەو قۆناغەدا کە پێویستە وڵاتانی ناوچەکە لەبارەی سەپاندنی گەماڕۆ و سزا بە سەر داگیرکەران وەکو پێشەوا بن، بەڵام ئەوان لەبارەی هاوکاری لەگەڵ رژێمی داگیرکەر پێشبرکێ ئەنجام دەدەن و تێگەشتن لەو شتە مومکین نییە. ئەو جینۆسایدەی لە ناوەڕاستی جوگرافیای ئیسلام ئەنجام دەدرێت وەکو لاپەڕەیەکی ڕەش لە مێژوودا دەمێنێت. دەبێت مسوڵمانەکان بۆ رێگری لەو جینۆسیادە هەرچی زووە دەست بە کار بن. وڵاتانی ناوچەکە کۆتایی بە پەیوەندی لەگەڵ داگیرکەران بێنن و بە کردەوە پشتگری لە فەلەستین بکەن. تەنها بە راگەیەندراو کە هیچ سەپاندنێکی بەدوایدا ناهێت ناتوانرێت رێگری لە داگیرکەران بکات و بەداخەوە دەبێتە هۆی وێرەکتر بوونیان. تاکە رێگای رێگری لەو زۆرداریە بەرخۆدانێکی بەهێزە. دەبێت پرسی فەلەستین هەموو کاتێک لە رۆژەڤی مسوڵمانەکاندا بێت و لە بەرامبەر ئەو ڤایرۆسەی لە ناوەڕاستی جیهانی ئیسلامدا گەورە دەبێت ستراتێژیایەک ئامادە بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."