پەیامی هودا پار لەبارەی "جینۆسایدی سرێبرێنیتسا"

سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسیا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسیا پەیامێکی بڵاو کردەوە و راگەیاند، "ئەم کۆمەڵکوژییە نیشاندانی شەرمەزارانەی داڕمانی نەک هەر مرۆڤایەتی بەڵکو یاسا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانیش بوو."
"لەگەڵ تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ ئێشەکە هێشتا تازەیە"
لە پەیامەکە ئاماژە بەوە کرا کە کۆمەڵکوژییەکە لە ناوەڕاستی ئەوروپا ئەنجام درا و زیاتر لە ٨ هەزار مسوڵمانی مەدەنی بۆشناق لەو ناوچەیەی لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان وەک "ناوچەی ئەمن" راگەیەندرابوو بە شێوەی وەحشیانە کوژران و دواتر هاتووە، "ئەم کۆمەڵکوژییە نیشاندانی شەرمەزارانەی داڕمانی نەک هەر مرۆڤایەتی بەڵکو یاسا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانیش بوو. لەگەڵ ئەوەی ٣٠ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسا تێپەڕیوە بەڵام ئێشەکە هێشتا تازەیە."
"کەلتووری پیسی جینۆسایدی ڕۆژئاوا ئەمڕۆ لە پێش چاوی دونیا لە غەززە بەردەوامە"
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە یادی قوربانییەکانی جینۆسایدەکە کرا و دواتر هاتووە، "سڵاو لە تێکۆشانی مافدار و شکۆمەندانەی گەلی بۆسنا بە تایبەتی 'رابەری زانا عەلی عیزەتبەگۆڤیچ' دەکەین. بەڵام لە دونیایێکدا دەژین کە هێشتا خوێنی سرێبرینیتسا وشک نەبووە. چونکە کەلتووری پیسی جینۆسایدی ڕۆژئاوا ئەمڕۆ لە پێش چاوی دونیا لە غەززە بەردەوامە. ئەمریکا و ڕۆژئاوا وەک ساڵی ١٩٩٥ ئێستا بە پشتیوانی راستەخۆ یان بێ دەنگی پشتیوانی لە جینۆسایدێکی دیکە لە فەلەستین دەکەن."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، "لە ٣٠مین ساڵیادی سرێبرێنیتسا بە ئاشکرا دەبینین کە؛ یاسا نێودەوڵەتییەکان بوونەتە ئامێرێک کە تەنها خزمەت بە سوودەکانی وڵاتانی بەهێز دەکەن. قسەکانی مافەکانی مرۆڤ تەنها بۆ کۆمەڵگاکانی ئەوروپا ڕەوایە، بۆ گەلانی دیکە تەنها فریودانەوەیە.
بەم وەسیلەیە بانگێشتەکەمان ئەمەیە؛ جینۆساید لە هەر شوێنێک لە دژی هەر کەسێک ئەنجام بدرێت، دەبێت ویجدانی هاوبەشی مرۆڤایەتی بێ دەنگ نەبێت. هەر دامەزراو، هەر دەوڵەت و هەر رابەرێک کە لە بەرامبەر داگیرکاری سەهیۆنی و وەحشیەتی لە غەززە دەستبەکار نەبێت بە هەمان شێوەیەی لە سرێبرێنیتسا رووی دا لە بەرامبەر مێژوودا تاوانبار دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار راگەیاند، "ئامانجی رژێمی سەهیۆنی پاراستنی داگیرکارییە بۆ سەر خاکەکانی فەلەستین بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە. ئەمڕۆ لە کەناری ڕۆژئاوا لە قۆناغێکدا کە بەرخۆدانی چەکدارانە گەشتووە ئاستی لەناوچوونیش بەردەوامە لە داگیرکاری سیستەماتیک."
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە دانیشتنی گشتی پەرلەمانی تورکیا ڕەخنەیەکی توندی لە گۆڤاری لەمان کرد کە سووکایەتی بە حەزرەتی پێغەمبەر کردبوو و وتی "ئەمە نابێت بێ سزادا بێتەوە."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی فاتیح ئەرباکان سەرۆکی گشتی پارتی دووبارە رەفاه کرد.