لە مانگی شوبات زۆر زانا کە خزمەتی ئیسلامیان کردوە ژیانیان نمونەیەک بوو بۆ گەل شەهید کران. لەم مانگەدا عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی شەهید بوو.
لە مانگی شوبات کە وەکو "مانگی شەهیدەکان" ناسراوە، عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی لەبەر ژیان و تێکۆشان و خزمەتی ئیسلامی بێ تۆمەت لە سێدارە درا. پێش ئەوەی عاتف خۆجە لە سێدارە بدرێت وتی: " بێگومان ڕوژێک دێت ئێمە لێپرسینەوە لە یەكتر دەكەین."
عافت خۆجە کە لە مێژوی تورکیادا خاوەنی کەسایەتیێکی ئیسلامی بوو، کاتێک لە بەرامبەر سیستەمی کەمالیست سەری هەڵدا، لە سێدارە درا. ٩٧مین ساڵیادی شەهادەتی عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی بەرز ڕاگیرا.
عافت خۆجە لە تەواوی ژیانەکەی لەگەڵ زانست پەوەندیدار بووە، بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئیسلام ئاگادار بێت زۆر هەولی دەدا. عافت خۆجە لە ساڵی ١٨٧٥ لە گوندی تویخانەی شارۆچکەی بایاتی پارێزگای ئافیۆن کاراهیساری وڵاتی تورکیا لە دایک بوو. لە مەدرەسەی فاتیح مامۆستای کرد. عاتف خۆجە پەروەردەکەی لە بەشی ئیلاهیاتی زانکۆی دار الفنون تەواو کرد.
عاتف خۆجە لەم قۆناغەدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە مەدرەسەکان و مامۆستاکان ئامادە کردبوو . کەسانێک لەو ڕاپۆرتە دڵ گران بوون بوون. عاتف خۆجە لە لایەن شێخ الاسلام محمد جمال الدین ئەفەندی گواسترایەوە بۆ بۆدروم و دواتر بۆ قڕم. دوای بە کۆتای هاتنی سزاکەی گەڕایەوە بۆ ئەستەمبۆڵ.
دواتر لە گۆڤارەکانی بیان الحق و سبیل الرشاد دەستی بە نوسین کرد. عاتف خۆجەی کە بووبوو ئامانجی گروپی بەناو ئیتیحاچیەکان لە ٣١ی ئەزار لەبەر نوسینێک دەست بە سەر کرا. بەڵام لەبەر ئەوەی بێ تۆمەت بوو ئازاد کرا.
عاتف خۆجە زانایێکی زۆر گەورە بوو. عاتف خۆجە سەرنجی ڕادەکێشا کە بیری ڕۆژئاوا زۆر چەوتە. عاتف خۆجە لە کتێبێک ٣٢ لاپەڕی بە ناوی "فرەنگ موقلیدلیغی وە شاپقا" بڵاو کرد، و لەوێ ڕخنەی لە ڕۆژئاوا گرت.
ئەو کتێبە ساڵێک و نیو پێش قبوول كردنی یاسای بەزۆر بەكار هێنانی شەپكە، کە لە یەکی مانگی ١١ی ساڵی ١٩٢٥، بڵاو کرابوو. عاتف خۆجە باسی لەوە دەکرد، ئەگەر لە زانست و فەن وەکو ڕۆژئاوایەکان بین شتێک نابێت بەڵام ئەگەر لەبارەی جلوبەرگ لە دوایان بچین ئەوە هەڵەیەكی زۆر گەورەیە.
خۆجە باسی لەوە دەکرد جڵوبەرگی ڕۆژئاوایەکان بە پێی کەلتوری ئیسلامی نییە. بۆ وتەکەی حەدیسی پیرۆزی حەزرەتی موحەمەد وەکو سەرچاوە نیشان دابوو: "کەسێک هەوڵ بدات تاکو وەکو قەومێکی تر بێت، ئەویش لەو کەسانەیە." کاتێک یاسای شەپکە قبوول کرا، ٥ هەزار نوسخە لە کتێبی عاتف خۆجە بڵاو کرابوو، لە هەمان کات هەمویان فڕۆشترابوون. بەڵام لەبەر یاسای شەپکە زۆر کەس بە ناچار ئەو کتێبانەیان لەناو بردن.
دوای یاسای شەپکە لە ١٩ مانگی ١٢ی ساڵی ١٩٢٥ بە نایاسای بە تۆمەتی سەرپێچی کردن لە یاسای شەپکە دەست بە سەر کرا، بۆ دادگای بوون گواسترایەوە بۆ ئەنقەڕە.
دواتر دادگای ئیستیقلال بڕیاری لە سێدارەدانی عاتف خۆجەی دا، لە ٤ی شوباتی ساڵی ١٩٢٦ لە سێدارە درا. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.