ئەمریکای داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر سوریا

ئەمریکای داگیرکەر راگەیاند کە هێرشی کردووە سەر سەنگەرەکانی گروپەکانی سەر سوپای پاسدارانی ئێران لە رۆژهەڵاتی سوریا.
ئەمریکای داگیرکەر دەست نیشانی کرد کە هێرشەکە وەکو وڵامدانەوە بە هێرشی درۆن سەر بنکەی سەربازی تەنف لە باشووری سوریا ئەنجام دراوە.
پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، وەڵامی دوایین هێرشی سەر بنکەی هاوپەیمانان و زنجیرەیەک هێرشی پێشووی داوەتەوە.
لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا دەست نیشانی کرد، "بە ڕێنمایی سەرۆک بایدن، من دەسەڵاتم داوە بە هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، کە هێرشی ئاسمانی بکەنە سەر ئەو دامەزراوانەی کە گروپەکانی پەیوەست بە سوپای پاسدارانی ئێران بەکاریان دەهێنن. ئەم هێرشە لە وەڵامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا، هەروەها زنجیرەیەک هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە سوریا لەلایەن گروپەکانی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانەوە ئەنجامدرا."
پێشتر هێزەکانی هاوپەیمان کە ئەمریکا پێشەوایانە راگەیاندبوو کە بە درۆن هێرش کراوە سەر بنکەیەکی سەربازی لە نزیکەی حەسەکە.
باس لەوە کرابوو کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەربازێکی گرێبەستی ئەمریکا کوژرابوو و سەربازێکی گرێبەستی و ٥ سەرباز بریندار بوبوون.
ئیدعا کرابوو کە درۆنەکە هی ئێرانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
خواجە محەمەد عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان باسی لەوە کرد، جگە لە کێشەی کەشمیر باس لە تیرۆریزمی دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند دەکرێت.
رادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەند راگەیاند، کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆو داخراوە.