کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە نەمسا بە "جینۆساید" ناسێندرا

سەرجەم نوێنەرانی پەرلەمانی ویلایەتی ڤیەنای نەمسا بە کۆی دەنگ کۆمەڵکوژی هەڵەبجەیان بە "جینۆساید" ناساند.
پێشنیاری هاوبەشی سەوزەکان، پارتی سۆسیال دیموکراتی نەمسا (SPÖ)، نەمسای نوێ و کۆڕبەندی لیبراڵ (NEOS) بە کۆی دەنگ لە پەرلەمان پەسەند کرا.
پەرلەمانی ڤیەنا لەسەر ئەو بڕیارە لێدوانێکی دا. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٣٥ ساڵ لەمەوبەر لە هێرشی گازی کیمیایی سەدام حوسێن پێنج هەزار کورد کوژراون.
بێریڤان ئەسڵان، جێگری پارتی سەوز، کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا لێدوانێکی سەبارەت بەو بڕیارە دا، بڵاویکردەوە، "بۆ یەکەمجار لە مێژووی سیاسی نەمسادا، بە دەستپێشخەریی من تاوانێکی جەماوەری دژ بە کورد بە "جینۆساید" ناسێندرا، دوێنێش هێرشی گازی ژەهراوی لە هەڵەبجە لە پەرلەمانی ڤیەنا لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە.بە کۆی دەنگ بە "جینۆساید" ناسێندرا."
ئەو هێرشە نامرۆڤانەیە کە بە ناوی "کۆمەڵکوژی هەڵەبجە" لە مێژوودا تۆمارکرا، لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ بە فەرمانی سەدام حوسێن زیاتر لە ٥ هەزار کەسی کوشت کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
خواجە محەمەد عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان باسی لەوە کرد، جگە لە کێشەی کەشمیر باس لە تیرۆریزمی دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند دەکرێت.
رادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەند راگەیاند، کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆو داخراوە.