داگیرکەرانی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا
جولەکەکانی داگیرکەر لە رێگەی دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مەسجدی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە تەلمودییەکانیان.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لەژێر پاراستنی بەناو پۆلیسدا گەشتی ئیستفزازی و ڕێوڕەسمی تەلمودیان ئەنجامدا.
ڕژێمی داگیرکەر کە بەنیازە مزگەوتی ئەقسا لە نێوان موسڵمانان و جولەکەکاندا دابەش بکات. بۆ دووبەش و جولەکەکردنی، لە کاتی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسادا بە مەبەستی جێبەجێکردنی پلانەکانیان، هێرشەکانی جولەکەکان دەپارێزێت.
بەگوێرەی بەناو پەیمانی ئاشتی کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ لە نێوان رژێمی داگیرکەر و ئوردن واژۆ کراوە، مەسجدی ئەقسا لە ژێر چاودێری ئیدارەی وەقفە ئیسلامییەکانی قودسدایە کە سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی و پیرۆزی ئوردنە. بەڵام داگیرکەرانی سەهیۆنی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بە پشتگری پۆلیس دەچنە ناو مزگەوتە پیرۆزەکەوە. ئیدارەی وەقفە ئیسلامییەکانی قودس ئەم کارە بە "هێرش" وەسف دەکات، کە تێیدا سەروەری موسڵمانان پێشێل دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، " ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی 'ئیسرائیل'دا."
لە ناوچەی زاقاتالای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.