وەزیری دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان چووە رووسیا

شاندێکی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی مەولەوی ئەمیرخان موتتەقی وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان لە سەر بانگێشتی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی مۆسکۆ چووە رووسیا.
حافز ضیاء ئەحمەد تاکال یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لە راگەیەندراوێکی نووسراویدا دەست نیشانی کرد کە شاندێکی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی مەولەوی ئەمیرخان موتتەقی وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان لە سەر بانگێشتی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی مۆسکۆ چووە رووسیا کە بڕیارە ٢٩ی ئەیلوول لە شاری قازانی پایتەختی کۆماری تاتارستانی فیدڕاسیۆنی رووسیا بەڕێوەبچێت.
دەست نیشان کرا، موتەقی بۆ ماوەی ٢ رۆژ لە مۆسکۆ دەبێت و چەند سەردانێک ئەنجام دەدات و دواتر دەچێتە قازان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.