لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران خانەوادەیەک لەناوچوو: ٤ شەهید کە یەکێکیان منداڵ بوو

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە غەززە. ئەمڕۆ بەیانی دووبارە هێرشیان بۆ سەر خانەوادەیەک ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک چەند مانگە بوو.
بە پێی زانیارییەکان، فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر خانوویێک لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا روشەد ئەبو حییە و هاوسەرەکەی سەفا ئەبو حییە و منداڵەکەیان چەند مانگە بە ناوی عەمر ئەبو حییە شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خانوویێک لە شوقەی "ئەلمومتەزون" لە گەڕەکی رەمال لە ڕۆژئاوای شاری غەززە ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا فەلەستینیێک بەناوی جاسر شامییە شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
دوای هێرشەکە سەربازەکانی داگیرکەر گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەیان گولڵەبارانکرد.
سوپای داگیرکەر لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی ئیرادەی بەرخۆدانی گەلی غەززە بشکێنن. بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکان بێ دەنگە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.
لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمی لە باکووری وڵاتی مەغریب ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.