لە ئەفغانستان هاوەنێکی پاشماوەی جەنگ تەقیەوە: ٢ منداڵ گیانیان لە دەست دا

لە ویلایەتی نیمرووزی وڵاتی ئەفغانستان هاوەنێک کە لە سەردەمی داگیرکردنی ئەفغانستان مابوو تەقیەوە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ منداڵ گیانیان لە دەست دا.
رووداوەکە لە شارۆچکەی دلارامی ویلایەتی نیمرووز رووی دا.
گوڵبانی نافز پارێزگاری نیمرووز لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کرد، ئەو منداڵانەی لە ناوچەکەدا پاشماوەیان کۆدەکردەوە هاوەنێکی ئەو ڕۆژانەیان دۆزیەوە کە وڵات داگیرکرابوو.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی دەستکاریکردنی منداڵەکان هاوەنەکە تەقیەوە و ٢ منداڵ گیانیان لە دەست داوە و ٢ منداڵیش بریندار بوونەتەوە.
بەهۆی شەڕی ئەفغانستان کە چەندین دەهە بەردەوام بوو وڵات پڕ بووە لە پاشماوەکانی جەنگی و مین. لە وڵات مانگانە بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکان دەیان کەس گیانیان لە دەست دەدەن و بریندار دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.