رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرش دەکاتە سەر فەلەستینیەکان: ١١ بریندار

سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر فەلەستینیەکان لە سنووری غەززە و ١١ کەس بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە پەیامێکی بڵاو کردەوە و راگەیاند کە سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردووە سەر خۆپیشاندەرانی فەلەستینی.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ فەلەستینی بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیش تووشی بۆمبی گازی بوون.
فەلەستینیەکان لە کەناری بۆ ئیدانە کردنی هێرشی سەهیۆنیەکانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.