رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا ٣٥ فەلەستینیی دیکە دەستبەسەر دەکات

دوای دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا، رژێمی داگیرکەر لە کەرتی رۆژئاوا ٣ هەزار و ٣٢٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کردووە.
جەمعیەتی ئەسیرانی فەلەستین لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد، رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی رۆژئاوا و قودس.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣٥ فەلەستینی لە لایەن داگیرکەران دەستبەسەر کراون.
لە ٧ی تشرینی یەکەم تاوەکو ئێستا ٣ هەزار و ٣٢٥ فەلەستینی لە کەرتی رۆژئاوا و قودس دەستبەسەر کراون.
٤١ کەس لە ئەسیرەکان رۆژنامەڤان و ٢٩ کەسیش ئەندامانی میدیا بوون.
بە پێی راگەیەندراوی ئەنجومەنەکە، زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە ئەسیرەکان منداڵ و نزیکەی ٨٠یان ئافرەتن و هەروەها سەدان کەس لە ئەسیرەکان بریندار و نەخۆشن کە پێویستیان بە دەرمان هەیە.
زۆربەی دەستبەسەکراوەکان لە جەنین، ئەلخەلیل، بەیتلەحم، نابلوس، رامەلڵا، قودس و ئەریحا دەستبەسەر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئایار جارێکی دیکە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی دونیای کرد کە لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و "بەکار هێنانی برسێتی وەک چەک لە دژی مەدەنییەکان" دەنگیان بەرز بکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە تورکیا ئامادەیە میوانداری لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بکات.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، بەهۆی شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر نزیکەی هەزار و ٥٠٠ فەلەستینی هێزی بیناییان لەدەستداوە.