ئەمریکا: لە کاتی ئاگربەستدا هێرش نەکرایە سەر بنکەکانمان لە عێراق و سوریا

ئەمریکا رایگەیاند کە لە کاتی ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە، نە لە سوریا و نە لە عێراق هێرش نەکراوەتە سەر بنکەکانیان.
سکرتێری راگەیاندنی پنتاگۆن و جەنەڕاڵ هێزی ئاسمانی ئەمریکا، پاتریک ڕیدەر لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، لە ٢٣ی ئەم مانگەوە کە ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە راگەیەندرا، تا ئێستا هیچ هێرشێک بۆ سەر یەکەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق تۆمار نەکراوە.
ڕایدەر ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن هێرشەکە نەکرێت، بەڵام ئامادەن وەڵامی ئەو هێرشانە بدەنەوە کاتێک هێرشی دیکە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا رووبدات.
نزیکەی ٩٠٠ سەربازی ئەمریکی لەسەر خاکی سوریا هەن و ٢.٥ هەزاریان لەسەر خاکی عێراقن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.