رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا ٣ هەزار و ٢٩٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد

دوای دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا رژێمی داگیرکەر تاوەکو ئێستا لە کەرتی رۆژئاوا ٣ هەزار و ٢٩٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
جەمعیەتی ئەسیرانی فەلەستین و شاندی کاروباری ئەسیرانی فەلەستینی سەر بە رێکخراوی رزگاری فەلەستین لە راگەیەندراوێکی نووسراوی هاوبەشدا رایانگەیاند، شەوی چوارشەممە و بەیانیی پێنجشەممە لە کەرتی رۆژئاوا و قودس ٤٠ فەلەستینی دەستبەسەر کراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٤١ رۆژنامەنووس لەنێو ئەو کەسانەدان کە بە دیل گیراون، هەروەها زیاتر لە ٢٠٠ منداڵ و نزیکەی ٨٠ ژن، سەدان نەخۆش و برینداری پێویستیان بە چاودێری پزیشکی، لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە بە دیل گیراون.
باس لەوەش کراوە کە دەستبەسەرکردنەکان بە شێوەیەکی گشتی لە شارەکانی وەک جەنین، ئەلخەلیل، بەیت لەحم، نابلوس، رامەڵڵا، قودس و ئەریحا ئەنجام دراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.