لە نێجیریا هەلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە

هەلیکۆپتەرێکی سەربازی سەر بە هێزی ئاسمانی نێجیریا کەوتە خوارەوە.
ئێدوارد گابکوێت، وتەبێژی هێزی ئاسمانی نێجیریا رایگەیاند، هەلیکۆپتەرە سەربازییەکەی جۆری "MI-35P" کە سەر بە هێزی ئاسمانی نێجیریایە، کە ئۆپەراسیۆنێکی دژی دزەکانی نەوت لە ویلایەتی ڕیڤەرز ئەنجامدەدا، کەوتە خوارەوە.
گابکوێت بە ئاماژەدان بەوەی کە ٥ سەربازی ناو هەلیکۆپتەرەکە بە سووکی بریندار بوون، رایگەیاند کە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە هێشتا نەزانراوە.
گابکوێت ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.