لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا ٧٠ کەس شەهید بوون

ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی هێرشە نوێیەکانی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە شەهید بوون و لە نێویاندا پەیامنێری تەلەفزیۆنی ئەلئەقسا بۆ ٧٠ کەس زیادی کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەت لە غەززە رایگەیاند، "عەبدوڵڵا دەروێش پەیامنێری تەلەفزیۆنی ئەلئەقسا لە کاتی هێرشی ڕژێمی سەهیۆنی لە کەرتی غەززە شەهید بوو."
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لەگەڵ شەهیدبوونی ئەم رۆژنامەنووسە، ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧١ رۆژنامەنووس.
نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەت لە غەززە جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لە تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان و ئەندامانی میدیایی رژێمی سەهیۆنی، شاردنەوەی راستییەکان و ترساندنی رۆژنامەنووسان بۆ ئەوەی ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکەن و دڵنیابوون لەوەی کۆمەڵکوژییەکەی غەززە بڵاونەکرێتەوە .
وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی داگیرکەر بۆ ٧٠ شەهید بەرزبووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.