شێخ نەواف ئەحمەد سەباح ئەمیری کوێت لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ئەمیری کوێت، شێخ نەواف ئەحمەد سەباح، تەمەن ٨٦ ساڵ، کۆچی دوایی کرد، ئەمەش لە لایەن دادگای شاهانەی کوێتەوە ڕۆژی شەممە پشتڕاست کرایەوە.
ئەم راگەیاندنە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی کوێت بڵاوکرایەوە و بەرنامەی ئاسایی بۆ گەیاندنی هەواڵە دڵتەزێنەکەی پچڕا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، ماتەمینی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد سەباح، ئەمیری دەوڵەتی کوێت دەگرین."
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی کوێت، شێخ نەواف لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا بەهۆی کێشەیەکی تەندروستی لەناکاوەوە خەوێندرابوو.
دوابەدوای کۆچی دوایی شێخ نەواف، شازادەی جێنشینی کوێت، شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح، وەک ئەمیری نوێ دەستنیشانکرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەولەوی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس کۆبوویەوە.
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە ئامانجەکانی گرنگی رژێمی داگیرکەر لە شاری حەیفای داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی کرا ئامانج.
رێکخراوی نێودەوڵەتی لێبوردن راگەیاند، گەماڕۆی کە رژێمی داگیرکەر ٢ مانگە بە سەر غەززە سەپاندووە بە ئاشکرا نیشان دەدات کە لە غەززە تاوانی جینۆساید دەکات و بانگێشتی کرد کە هەرچی زووە کۆتایی بە گەماڕۆ بهێنێت.
لە کەنارئاوەکانی شیلی و ئەرجەنتین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووی دا و پێدەچێت لە ماوەی ٢ کاتژمێردا تسونامی بگاتە ناوچەکە.