انصارالله لە گردبوونەوەی ملیۆنی راگەیاند کە شاری حەیفای کردووە ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە ئامانجەکانی گرنگی رژێمی داگیرکەر لە شاری حەیفای داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی کرا ئامانج.
فەریق جەنەراڵ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی انصارالله لە گردبوونەوە ملیۆنییەکەی گەلی یەمەن کە بۆ نیشاندانی پشتیوانی خۆیان بۆ غەززە و فەلەستین رێکخرابوو، سەبارەت بەو ئۆپڕاسیۆنەی کە دژی رژێمی داگیرکەر ئەنجامیان دا، زانیاریی دا.
سەریع وتی، "یەکە مووشەکییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئامانجێکی گرنگی دوژمنی ئیسرائیلیان لە ناوچەی حەیفای داگیرکراو بە مووشەکێکی بالیستیکی هایفێرسۆنیک کردە ئامانج. ئەمە دووەم ئۆپڕاسیۆن بوو کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئەنجام درا. سوپاس بۆ خوا مووشەکەکە سەرکەوتووانە گەیشتە ئامانجەکەی و ملیۆنان دانیشتووی داگیرکەر ناچاربوون بەرەو پەناگە هەڵبێن."
سەریع داوای لە هەموو گەلی عەرەب و ئیسلامی کرد کە بەرپرسیارێتی ئایینی و ئەخلاقی و مرۆیی خۆیان بەرامبەر بە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین جێبەجێ بکەن و هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی شەڕی جینۆساید لە هەموو وڵاتێک و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە، جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپڕاسیۆنەکان دژی رژێمی داگیرکەر و کەشتییە ئەمریکییەکان بەردەوام دەبن تا گەمارۆی غەززە هەڵدەگیرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی مەغازی لە ناوەڕاستی غەززە بەجارێکدا ٢١ سەرباز و ئەفسەری داگیرکەری کوشت. ئەمە وەک توندترین گورز کە لە سەهیۆنییەکان دراوە تۆماڕ کرا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر خانوو و خێمەی فەلەسیتنییەکان لە شاری خان یونس و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٩ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
جۆزێف چزوبا تەمەن ٧٣ ساڵ، کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە شیکاگۆ وادە ئەلفایۆمی فەلەستینی-ئەمریکی تەمەن ٦ ساڵ بە ٢٦ برین بە چەقۆ کوشت و دایکی بە سەختی بریندار کرد سزای ٥٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.