ڕێبەر و تێکۆشەری ئیسلام: شێخ ئەحمەد یاسین

ئەو کەسایەتیەی لە خەونیش سەهیۆنیەکان لێی دەترسان شێخ ئەحمەد یاسین ساڵیادی شەهید بوونی کرایەوە.
شێخ ئەحمەد یاسین دیاری ترین سەرکردەی ئیسلامی بوو لە فەلەستین ٢٠مین ساڵیادی شەهید کردنی بەرز ڕاگیرا.
لەگەڵ ئەوی نەخۆشی ئفلیجی هەبوو شێخ ئەحمەد یاسین دامەزرێنەری بزووتنەوی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) بوو بەردەوام بوو لە بەرگریکردنی فەلەستین وە بەرەنگار بوونەوەی سەهیۆنی داگیرکەر، ٢٠ ساڵ تێپەری بە سەر شەهید کردنی ڕێبەرو تێکۆشەری ئیسلام.
ڕێبەری هۆشیاری و ئارام کەرەوەی گەڵ شێخ ئەحمەد یاسین لە دوای نوێژی بەیانی هەلیکۆپتەرەکانی سەهیۆنەکان شەهیدیان کرد، لەلایەن خۆشەویستانی ساڵیادی شەهید بوونی بەرز ڕاگیرا.
شێخ یاسین لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جورەی سەر بە شاری عسقلانی وڵاتی فەلەستن چاوی بە دونیا هەڵێنا، لە تەمەنی ٣ ساڵیدا باوکی کۆچی دوای کرد.
کاتێک لە ساڵی ١٩٤٨ سەهیۆنیەکان بەشێکی گەورەیان لە فەڵەستین داگیر کرد خانەوادەی شێخ یاسین کۆچیان کرد بۆ شاری غەززە، لە ساڵی ١٩٥٢ قۆناغی خۆێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی ئیمامی شافعی لە غەززە تەواو کرد. هەروەها لە ساڵی ١٩٥٨ قۆناغی ئامادەی لە فەڵەستین تەواو کرد، لە سەردەمی ئەحمەد یاسن چەندین ڕووداوی گەورە ڕویانداوە هەمو ئەو ڕووداو کارەساتانە کاریگەری گەورەیان لە سەر ئەحمەد یاسین کردوە.
ئەحمەد یاسین، لە هاوینی ساڵی ١٩٥٢ لە کاتی مەلەوانی کردن سەری بەر بەردێک کەوت لەو کات سەری شکا بەهۆیەوە تەواوی لاشەی تووشی ئیفلیجی بوو.
کاتێک لە ساڵی ١٩٦٧ سەهیۆنیەکان تەواوی فەلەستینیان داگیر کرد شێخ ئەحمەد یاسین دەورێکی زۆر کاریگەری هەبوو لە هۆشیار کردنەوەی خەلک. ناوەندێکی ئیسلامی لە شاری غەززە دامەزراند تا وای لێهات لە تەواوی فەلەستین ناوی دەرکرد ئاشنابوو لای هاوڵاتیان. هەر سەبارەت بەمە داگیرکەر زۆرترین ئازاریان داوە. چەندین جار لە بنکەی پۆلیس بانگ کراوە.
بەندینخانە و خۆڕاگری
ئەحمەد یاسین و کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی لە ساڵی ١٩٨٤ لێ پێچینەوەیان لەگەڵ کرا بە هۆکاری ئەوەی "دەوڵەتی ئیسڕائیل بڕوخێنن دەوڵەتێکی ئیسلامی دامەزرێنن" دادگای سەهیۆنیەکان سزای ١٣ ساڵ زیندانی بەسەر سەپاندن. بەڵام دوای ١١ مانگ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ فەلەستین یەک بەندکراویان گۆڕیەوە لەو کات ئەحمەد یاسین ئازاد کرا. سەهیۆنیەکان لە ١٨ی ئایاری ساڵی ١٩٨٩ جارێکی تر دەست بەسەریان کرد. هەروەها چەندین کەسیان گرتن کە لەگەڵ ئەحمەد یاسین چالاکی ئیسلامیان هەبوو.
شێخ ئەحمەد یاسین ١٥ تومەتی درابوونە پاڵ بە خۆڕاگریێکی بەرز بە دادگای وتبوو" ئەو دادگایە هیچ پێوەرێکی یاسای و خاوەن بڕیار نیە. چونکە ئەو دادگایە داگیر کەرەکان دایان مەزراندوە. بۆیە بڕیارەکانیش هیچ بنەمایەکی یاسای نیە." ئەو هەڵوێستەی شیخ ئەحمەد یاسین شایەنی ستایش کردن بوو.
"سیستەمی ڕژێمی داگیرکەر قبوول ناکەم"
دادوەری سەهیۆنیەکان بڕیاری سزای بەندکردنی هەتاهەتای بۆ ئەحمەد یاسین دەرکرد. بۆ ئەوەی ئەحمەد یاسین ئازاد بکرێت دەبووا ڕەزامەندی لەسەر چەند مەرجێک دەر بڕێت. شێخ یاسین بەم شێوەیە ولامی دابوونەوە " وتی ئەگەر من ئازاد بکرێم تەنها بەو مەرجەی شوتی نەخۆم هەر قبووڵ ناکەم. چونکە من سیتەمی ڕژێمی داگیرکەر قبوول ناکەم بەهەمان شێوە مەرجەکانیش قبوول ناکەم."
دوای ٨ ساڵ بەند کردنی شێخ ئەحمەد یاسین هیچ شتێکی لەیاد نەکرد دادگاو بەرنامەی سەهیۆنیەکانیشی قبوول نەکرد هیچ لە بۆچونەکانیشی نەگۆڕین کە لەسەری بەند کرابوو.
هەوڵی کوشتنی شێخ ئەحمەد یاسین
شێخ ئەحمەد یاسین نزیکەی هەشت ساڵ و نیو بەردەوام لە بەندینخانە بوو دواتر لە ئێوارەی ٣٠ی ئەیلولی ١٩٩٧ ئازاد کرا، بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی ڕووی کردە عەمانی پایتەختی ئوردن. لەبەر ئەوەی سەهیۆنی داگیرکەر بە کار و چاڵاکیەکانی ناڕحەت دەبوو بەردەوام چاودێریان لە سەر دەکرد. چەندین جار هەوڵی کوشتنی درا. جارێکیان سەردانی ناسراوکی دەکرد فڕۆکەی جۆری F-16 تۆپ بارانی ئەو بینایەی کرد کە سەردانی بۆ کردبوو لەهەمان کات هاوڕێی خۆشەویستی ئیسماعیل هەنیەی لەگەڵ بوو بەڵام بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش بە سەڵامەتی دەرباز بوون.
"شەهید بوون لە ڕێگای خودا گەورەترین ئامانجی ئێمەیە"
ئەحمەد یاسین، پەروەردەی ئیخوان المسلیمین بوو. هەروەها تەواوی لایەنگر و شوێنکەوتوانی ئەو دروشمەیان کردبووە ئامانجی خۆیان "شەهید بوون لە ڕێگای خودا گەورەترین ئامانجی ئێمەیە."
شێخ ئەحمەد بەوە ناسارو بوو کە تەواوی لاشەی ئفلیج بوو بە عەرەبانەی تایبەت هاتوچۆی دەکرد. لەگەڵ ئەوەش سەهیۆنیەکان تووشی چەندین نەخۆشی و ئازاریان کرد، چونکە دەیانزانی کەسێکی خاوەن شەخسیەت و کاریگەر بوو. دوای چەندین هەوڵ بۆ لەناوبردنی، دواجار لە بەرواری ٢٢ ئاداری ٢٠٠٤ دوای نوێژی بەیانی لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید کرا.
شێخ ئەحمەد یاسین بەو ئامانجە گەیشت کە پلەی شەهادەت بوو لەسەر بێدەنگی ئوممەت بەم شێوەیە شەکوای بۆ لای خوا دەکرد:
"ئەی خودایە! شەکوای بێدەنگی ئەو ئوممەتە بۆ لای تۆ دەهێنم!
من کەسێکی پیرم. دوو دەستم توانای گرتنیان نەماوە، ناتوانم قەلەم بگرم نە چەکیش!
دەنگیشم لە شوێنی خۆی نیە وتار بێژنیم!
من قژم ڕووهات، تەمەنم کۆتایەتیەتی، چەندین نەخۆشیم لێ کۆبۆتەوە لەم کاتەدا کەسێکی خاون غەمم!
تاکە هیوام، ئەو کەسانەیە کە یارمەتی مسوڵمانەکان دەدەن چارەسەری نەخۆشیەکانیان دەکەن!
ئێوە ئەی مسوڵمانەکان! بێدەنگی و غەمباری، بۆتە مایەی رووخان!
بەردەوام دڵەکانتان ناهەژێت، بۆ ئەو بەڵایەی هاتۆتە سەرمان؟
ئایا کەس نەماوە؟ خودا لەسەر نامووسی ئومەت توڕەدەبێت؟
بۆ پێداگری مەردانە، بەرامبەر ئەوانەی بە کوشتنی ئێمە دەڵێن تیرۆرست!
ئەو ئوممەتە شەرم ناکات، ئاوا لە ئابووڕویان دەکرێت؟
سەهیۆنیەکان بە یارمەتی هاوکارەکانی کوشتیاری دەکەن!
ئەو دامەزراوانە، دەسهەڵاتی خۆجێی، پارتیەکان، کەسایەتیەکان، بۆچی لە پێناو خودا خۆتان عادز ناکەن؟
ئێی پەروەردگار! یارمەتی بێ دەسهەڵاتیمان بدە، کۆمان کەرەوە، وامان لێ بکە یارمەتی کەم دەرامەتەکان بدەین.
لەمە و دوا مردنێکی گەورە دەبیستن، بۆیە ئەمە دەنوسین:
ئێمە خۆڕاگرین! بەرەو پێش دەچین ڕاناکەین!
چاوەڕوان مەکەن ئێمە ئاڵای سپی داگرین چونکە ئێمە دەزانین گەر وامان کرد لەمە و دوا دەمرین.
ئێمە دەڵێین گیانی خۆمان دەبەخشین لەگەڵ ئەوانەی شەڕمان لەگەڵ دەکەن!
تەمەشای مەشهەدی مردن بکەن بەر لەوەی بێت!
خودا ئەو تەمەنە کورتەی بە ئەمانەت بە ئێمە بەخشیوە!
ئەی سەرکردەکانی ئوممەت، ئەی تاکەکانی ئوممەت!
ئەی خودایە! شەکوام بۆ لای تۆیە... شەکوام بۆ لای تۆیە... شەکوام بۆ لای تۆیە لە بێ قوەتی خۆم، لە بێ دەسهەڵاتی خۆم.
تۆ پەروەردەگاری بێ دەسهەڵاتەکانی... تۆ پەروەردگاری ئێمەی... ئێمە بۆ کێ بەجێ دەهێڵی؟ ئێمە لە جەهەنەم دوور دەخەیەوە؟ یان لە دوژمنەکان؟
ئەی خوایە شەکوای خۆمان بۆ لای تۆ دەهێنین، هی ئەوانەی خوێنیان لێ دەچۆڕێت، هێتیمەکان، منداڵە بێ کەسەکان، تەواوی ئافرەتان ئەوانەی کەماڵیان خراپ بووە.
شەکوای خۆم بۆلای تۆ دەهێنم! یەکێتیمان تێک چووە... ڕێگامان گۆڕیوە...هێزمان نەماوە...
ئەی خودایە شەکوای خومان بۆلای تۆیە خەلکی ئێمە بێ توانایە، هاوکاری ئوممەت بکە، دوژمنەکان غەمبارمان دەکەن..."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان ١٣ کەس کوژران و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٤١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٥٤٣ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە خان یونس ٤ زرێپۆشی داگیرکەر بە مووشەکی "یاسین ١٠٥" کرانە ئامانج.
لە ناو ئاردەکانی کە لە لایەن دەزگاکانی هاوکاری سەر بە رژێمی داگیرکەر ناردرابوون ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە. بەرپرسانی حکومەت راگەیاند کە ئەمە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵگەی فەلەستین لە ناوەوە.