رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چادری ئاوارەکانی فەلەستینی لە ناوچەی بورەیجی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ مەدەنی شەهید بوون.
بەرپرسانی نەخۆشخانەی ئەقسا باسیان لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووە سەر ناوچەی بورەیجی شاری دەیر بەلاحی کەناری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ مەدەنی گیانیان لە دەست دا کە یەکێکیان منداڵ بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٧٣٦ کەس شەهید و ١٠٣ هەزار و ٣٧٠ کەسیش بریندار بوون.
لە کەناری غەززە ٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس کە نزیکەی تەواوی دانیشتوانی غەززە ئاوارە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دامەزراوی گشتی کاروباری مەدەنییەکان، ئەنجومەنی کاروباری ئەسیران و ئازادکراوەکان و یانەی ئەسیرانی فەلەستین راگەیاند کە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢ ئەسیر شەهید بوون.
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە ویلایەتی جەزیرەی وڵاتی سوودان ٣٤٣ هەزار کەس ئاوارە بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ باشوور و رۆژهەڵاتی لوبنان لانیکەم ٣١ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٣٨٦ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٢٢٢ کەسیش بریندار بوونەتەوە.