لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ٨ کەس بریندار بوون.
هێرشەکە لە ناوچەی سۆرانگی شاری بانوی ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان رووی دا.
لە کاتی دەوریەی ئۆتۆمبێلی پۆلیس، بۆمبی چێندراو لە کەنار رێگا تەقیەوە و بووە هۆی برینداربوونی ٨ پۆلیس.
دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس، هێزەکانی ئاسایش و فڕیاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کران.
تیمەکانی پسپۆر باسیان لەوە کرد کە تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی چێندراو لە کەنار رێگا رووی داوە.
چالاکییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی هێرشکارەکان بەردەوامە.
تاوەکو ئێستا کەسێک هێرشەکە بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لانیکەم ١١ کەسی دیکە شەهید بوون. لە کاتی هێرشەکان خانووکان کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سەید عبدالمالک ئەلحوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە یەمەن لەلایەن هیچ هێزێکەوە دەستی بەسەردا ناگیرێت.
بەهۆی توندبوونی شەڕ لە سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان مەدەنییەکان جارێکی دیکە ناچار مان کە کۆچ بکەن. لە پاکستانەوە هێرشیکی مووشەکی بۆ سەر شارۆچکەی عەلی شەری پارێزگای خوستی وڵاتی ئەفغانستان ئەنجام درا.
دوای هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی شاری خان یونس نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە غەززە ئیتر شوێنێکی ئەمن نەماوە و هیچ کەس لەناو ئەمنیەتدا نییە.