بە پێی ئامارەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٨٢ هەزار سەهیۆنی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستینیان بەجێ هشتووە.
ئۆفیسی ئامارەکانی ناوەندی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی باسی لەوە کرد، "لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٨٢.٧ هەزار کەس ئیسرائیلیان بەجێ هشت و ٢٣ هەزار کەس گەڕانەوە."
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، "ژمارەی دانیشتوانی ئیسرائیل ٧.٧ ملیۆن جووڵەکە، ٢.١ ملیۆن عەرەبی ئیسرائیلی (فەلەستینییە ناوخۆییەکان) و ٢١٦ هەزار بیانی، بە کۆی گشتی ١٠ ملیۆن و ٢٧ هەزار کەسە."
ئۆفیسەکە باسی لەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتوان لە سەدا ١.٦ زیاد بووە بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١.١ کەم بووە.
لە بەردەوامی بەیاننامەکەی رژێمی داگیرکەردا هاتووە، "لە ساڵی ٢٠٢٤ نزیکەی ١٨١ هەزار منداڵ لەدایک بوون؛ نزیکەی لە سەدا ٧٦یان لە دایکێک جووڵەکە یان نەژادێکی دیکە و لە سەدا ٢٤یان لە دایکێکی عەرەب لە دایکبوون."
لە راپۆرتەکە باس لە هۆکاری بەجێ هشتنی خاکەکانی داگیرکراو لە لایەن داگیرکەران نەکرا بەڵام پێشتر میدیاکانی داگیرکەریش باسیان لەوە کردبوو کە بەهۆی ئۆپڕاسیۆنە مووشەکییەکانی بەخۆدانی غەززە، لوبنان و یەمەن داگیرکەران ناچار ماون خاکەکانی داگیرکراو بەجێ بهێڵن.
لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ شەڕی نێوان حزب الله و رژێمی داگیرکەر دەستیپێکرد و لە ٢٧ی ئەیلوولی ئەمساڵ گەورە بوو و لە کاتی شەڕەکەدا ژمارەیەکی زۆر مووشەک ئاراستەی سەر خاکەکانی داگیرکراو کرا. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەر ئاگربەست راگەیەندرا.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی کەناری غەززە دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو کرد و هەروەها لە دەریای سوور کەشتییەکانی کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هەیە دەکاتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لانیکەم ١١ کەسی دیکە شەهید بوون. لە کاتی هێرشەکان خانووکان کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سەید عبدالمالک ئەلحوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە یەمەن لەلایەن هیچ هێزێکەوە دەستی بەسەردا ناگیرێت.
بەهۆی توندبوونی شەڕ لە سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان مەدەنییەکان جارێکی دیکە ناچار مان کە کۆچ بکەن. لە پاکستانەوە هێرشیکی مووشەکی بۆ سەر شارۆچکەی عەلی شەری پارێزگای خوستی وڵاتی ئەفغانستان ئەنجام درا.
دوای هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی شاری خان یونس نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە غەززە ئیتر شوێنێکی ئەمن نەماوە و هیچ کەس لەناو ئەمنیەتدا نییە.