کەتائیبی قەسام کە لقی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماسە نیشتەجێگای "نەتیڤۆت" لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەی مووشەکباران کرد.
کەتائیبی قەسام راگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنەکە بۆ وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر مەدەنییەکان ئەنجام دراوە.
بەهۆی ئۆپڕاسیۆنەکە مووشەکییەکەی بەرخۆدانی غەززە لە ناوچەی نەگەڤ زەنگی هۆشداری لێدرا.
میدیاکانی داگیرکەر ئیدعایان کرد کە دوو مووشەک ئاراستە کراون و یەکێک لە مووشەکەکان لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خراوە خوارەوە و ئەوەی دیکە لە ناوچەکە کەوتووە بەڵام زیانێکی گیانی نەبووە.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکە کاتژمێر ٠٠:٠٠ـی شەو ئەنجام دراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هیندستان ئیدیعای کرد کە ئەو دوو قەزای نوێیەی کە لەلایەن چینەوە راگەیەندراوە، سنوورەکانی وڵاتەکەیان پێشێل کردووە و بە "داگیرکاری نایاسایی" وەسفی کردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەناری غەززە ڕۆژنامەنووسێکی فەلەستینیی دیکە کوژرا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لانیکەم ١١ کەسی دیکە شەهید بوون. لە کاتی هێرشەکان خانووکان کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سەید عبدالمالک ئەلحوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە یەمەن لەلایەن هیچ هێزێکەوە دەستی بەسەردا ناگیرێت.