فەلەستینییە نەخۆش و بریندارەکانی غەززەیی دوای ٨ مانگ توانیان لە دەروازەی رەفەحەوە بچنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری پزیشکی.
نەخۆش و بریندارەکانی غەززەیی لە سەرەتا گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی شیفا لە شاری غەززە و ناصر لە شاری خان یونس و دواتر بە پاسەکان گواسترانەوە دەروازەی رەفەح.
محەمەد زەقوت بەڕێوبەری گشتی نەخۆشخانەکانی غەززە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، ڕۆژی هەینی ناوی ٥٠ نەخۆش و بریندار رادەستی بەرپرسان کراوە.
زەقوت باسی لەوە کرد، نوێنەرانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ وەرگرتنی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکان ئامادە بوون.
میدیاکانی عیبرانی باسیان لەوە کرد، سوپای داگیرکەر ڕۆژی هەینی لە دەروازەی رەفەح کێشانەوە و رادەستی هێزەکانی نێودەوڵەتیان کرد و رژێمی داگیرکەر ناوی ئەو کەسانەی بڕیارە لە دەروازەکە تێپەڕبن پەسەند کردووە.
نەخۆشخانە و ناوەندەکانی تەندروستی کەناری غەززە بۆ ماوەی ١٥ مانگ رووبەرووی شەڕ و هێرشەکانی وەحشی رژێمی داگیرکەر بوون و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستی ڕوخان و لەکارکەوتن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بانگێشتی کرد کە تەخلیەی پزیشکی دەبێت هەرچی زووە دەستیپێبکات؛ چونکە ئێستا نزیکەی ١٥ هەزار کەس لە کەناری غەززە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی وڵات هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ گروپی چوارەمی ئەسیرانی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکانیان لە غەززە ئازاد کرد.
سوپای پاکستان راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی ویلایەتی بەلچوستان ١٨ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ چەکدار کوژراون.
بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی پێشڕەوییەکانی بۆ ناو سوریا و داگیرکردنی ناوچەی پاراستن، بۆ یەکەم جار گروپێکی بەرخۆدان وڵامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر دایەوە.