هێرشێکی بۆمبی لە پاکستان: ١١ کوژراو
![هێرشێکی بۆمبی لە پاکستان: ١١ کوژراو هێرشێکی بۆمبی لە پاکستان: ١١ کوژراو](/img/NewsGallery/2025/2/14/442556/FeaturedImage/6c4c02fc-e928-4a88-bfda-b36a09a23e90.webp)
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە شارۆچکەی هارنای هەرێمی بەلووچستانی وڵاتی پاکستان لە نزیکەی ئۆتۆمبێلێک تەقینەوەیەک رووی دا.
حەزرەت والی یاریدەدەری بەڕێوبەری پۆلیسی هارنای لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، بۆمبێک لە سەر رێگا دانرابوو لە نزیکەی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی کرێکاران تەقیەوە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس، فڕیاگوزاری گواسترانەوە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
تاوەکو ئێستا کەسێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان باس لە غەمگینی خۆی بەهۆی کوژرانی کانگەران کرد و ئیدانەی هێرشەکەی کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی سوودان رایگەیاند، لە چەند ڕۆژێکدا لە هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی بۆ سەر گوندەکانی ویلایەتی نیلی سپی، ٤٣٣ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٢٢ کەس.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە باشوور ٢ ئەندامی پەکەکە کوژران.
سوپای ئۆکراینا خەتی نێودەوڵەتی نەوتی رووسیای کردە ئامانج کە لە کازاخستانەوە نەوت دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا.