لە ئەمریکا بەهۆی زریانی بەفر ١٨ کەس مردن

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریانێکی بەفرەوە کە بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکای گرتەوە، بۆ ١٨ کەس بەرزبووەوە.
ئەو زریانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتەوە کە بریتین لە کێنتاکیی، تێنسی، ڤێرجینیا و جۆرجیا، کاریگەرییەکانی بەردەوامە.
ئەندی بێشێر، پارێزگاری ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا رایگەیاند، دوو کەس کە وەک بێ ماڵ و حاڵ ناسێنراون بەهۆی کەمبوونەوەی پلەی گەرمی گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لە ویلایەتەکەدا بەهۆی زریانەکەوە گەیشتە ١٤ کەس.
بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی لافاو لە ویلایەتی ڤێرجینیای ڕۆژئاوا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانەکەوە لە جۆرجیا گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٨ کەس بەرزبووەوە و بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دارێک بەسەر ماڵێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا.
لە ویلایەتەکانی دیکەشدا زیانێکی ماددی تۆمارکراوە.
پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەستوو تا کۆتایی هەفتە لە زۆربەی ناوچەکانی ئەمریکا بەردەوام بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس رایگەیاند کە لە خولی هەشتەمی ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکاندا هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی، ٦٠٢ فەلەستینی ئازاد دەکات. هەروەها ئەو ٦ ئەسیر داگیرکەرەش ئازاد دەکرێن.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی رێککەوتنی ئاگربەستیان واژۆ کردوە بەڵام لە بەردەوامن لە رێگریکردن لە گەشتنی کۆنتێنەران بۆ کەرتی غەززە.
لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لاسا ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
مالکۆم ئێکس کە یەکێک لە شەهیدانی مانگی شوباتە، لە ٦٠مین ساڵیادی شەهید بوونەکەی یادی دەکرێت.