پەرلەمانتاری هودا پار: هۆکاری سەرەکی پرسی کودا کەمالیزمە و چارەسەری ئیسلامە

فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو کەسانەی ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو لە بەرامبەر وۆرکشۆپی هودا پار بەناوی "چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد."
فاروق دینچ یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری مێرسین لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و وتی، "لەگەڵ ئیسلامە خۆشەویستەکەمان کە دەرمانی ئێمەیە، برا دەبین و هەموومان وەک برا، لەگەڵ تورک و کورد و عەرەب و زازا پێکەوە لەم وڵاتەدا دەژین."
دینچ بە ناوی خودا دەستی بە قسەکانی کرد و وتی، "ئێمەش وەک هەموو کەس دەیکات لە دیاربەکر وۆرکشۆپێک لەبارەی پرسی کورد بە ناوی 'چارەسەری مرۆیی' رێکخست؛ وتمان کە ئێمە برایین بەڵام تەنها قسەمان نەکرد. وتمان ئیسلامە ئێمەی دەکاتە برا بەڵام لەبەر ئەوەی دەڵێین ئیسلام کەسانێک تۆڕە دەبن. هەندێکی تریش وۆرکشۆپ ئەنجام دەدەن، بەڵام هیچ دەنگێک نییە، تەنانەت ئەو کەسەی دەستی بەرزکردۆتەوە و بەڵێنی دەوڵەتی داوە، هەموو دوگمەکان فشار دەدات بۆ ئەوەی بوختان بخاتە ئەستۆی هودا پار. ئێمە دەزانین ئێوە دوژمنی ئیسلان، کێشەتان لەگەڵ ئیسلام هەیە. هۆکاری پرسی کورد کەمالیزمە، چارەسەری ئیسلامە. کەمالیزم کە ژەهری گیراوەیە، پێشکەشمان دەکەن و هەوڵی ئەوە دەدەن ئەم ژەهرە قووت بدەین. کەمالیزم ژەهرە، ئەم ژەهرە قووت نادەین. لەگەڵ دەرمانە خۆشەویستەکەمان، ئیسلام، برا دەبین و هەموومان پێکەوە وەک برا لەم وڵاتەدا دەژین، لەگەڵ تورک و کورد و عەرەب و زازا. هەروەها لە دادگا رووبەرووی ئەو کەسانە دەبین کە بوختان دەخەنە ئەستۆمان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."