لە ئەنجامی هێرشی باندەکان لە هایتی ٢٠ کەس کوژران

ئەندامانی باندە چەکدارەکان لە پۆرت ئۆ پرینسی پایتەخت هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و ٢٠ کەسیان کوشت.
لە کاتێکدا توندوتیژییەکان لە هایتی بەردەوامن لە پەرەسەندن، لە ئەنجامی هێرشێکدا ٢٠ کەس کوژران کە چەند کیلۆمەترێک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە پۆرت ئۆ پرینسی پایتەختەوە دوورە.
بەپێی لێدوانەکانی ڕۆژنامە ناوخۆییەکان و تۆڕی نیشتمانی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ (RNDDH)، باندی "Vitel'Homme Innocent" وەک ئەنجامدەری هێرشەکە ئاماژەیان پێکراوە. هێرشەکە کە پێنج کەس لە هەمان بنەماڵەدا گیانیان لەدەستداوە، دەوترێت تۆڵەسەندنەوەیەک بووە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی پۆلیسی هایتی و هێزە ئەمنییەکانی فرەنەتەوەیی دژی چەتەکان.
هێزە ئەمنییەکان کە هەوڵی دەستەبەرکردنی ئاسایشیان لە هایتی دەدا، لەم دواییانەدا زۆرێک لە ئەندامانی باندەکانیان بێلایەن کرد لەو ئۆپڕاسیۆنانەی کە ئەنجامیاندا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."