سبەینێ ٦٠٢ ئەسیری فەلەستینی ئازاد دەکرێن

حەماس رایگەیاند کە لە خولی هەشتەمی ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکاندا هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی، ٦٠٢ فەلەستینی ئازاد دەکات. هەروەها ئەو ٦ ئەسیر داگیرکەرەش ئازاد دەکرێن.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەسیران سەر بە حەماس رایگەیاند کە سبەینێ لە خولی هەشتەمی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ئەسیران لەگەڵ داگیرکاریدا ٦٠٢ فەلەستینی ئازاد دەکرێن. ئەم کەسانە بریتین لە ٥٠ کەسی هەتاهەتایی، ٦٠ کەس کە سزای قورسیان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها ٤٤٥ زیندانی خەڵکی غەززە.
هەروەها حەماس ناوی ئەو ٦ زیندانییە داگیرکەرەی لەگەڵ خەڵکدا بڵاوکردەوە کە سبەی ئازادیان دەکات. ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، لقی سەربازی حەماس، رایگەیاند کە ئەو کەسانە بریتین لە ئەلیە کۆهین، ئۆمەر شم تۆڤ، ئۆمەر وێنکێرت، تەل شۆهام، ئاڤێرا مەنگستۆ و هیشام ئەلسەید. میدیا داگیرکەرەکان باس لەوە دەکەن کە مێنگستۆ و ئەلسەید زیاتر لە ١٠ ساڵە لە غەززە بە دیل گیراون.
نووسینگەی راگەیاندنی بەناو سەرۆکایەتی وەزیرانی رژێمی داگیرکەر رایگەیاند، ناوی ئەو ٦ زیندانییە داگیرکەرەیان پێگەیشتووە کە حەماس ئازادیان دەکات و کەسوکارەکانیان ئاگادار کراونەتەوە.
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کە لە ١٥ی کانوونی دووەم بە نێوەندگیری قەتەر و لە ١٩ی کانوونی دووەم چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیار درا لە ماوەی ٤٢ ڕۆژی یەکەمدا ٣٣ زیندانی داگیرکەر و زیاتر لە ١٩٠٠ فەلەستینی ئازاد بکرێت. حەماس تا ئێستا ٢٣ زیندانی داگیرکەری ڕادەست کردووە کە ١٩ کەسیان زیندوو و ٤یان مردوو بوون
داگیرکەران رایانگەیاند کە حەماس هەفتەی داهاتوو تەرمی ٤ بەندکراوی داگیرکەری دیکە رادەست دەکات. چۆنیەتی بەردەوامبوونی پرۆسەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."