فەڕەنسا دوایین بنکەی سەربازی لە کۆتدیڤوار رادەست دەکات

لە کاتێکدا کە بوونی سەربازی فەڕەنسا لە ئەفریقای ژێر سەحرا بەردەوامە لە داڕمان، بەم دواییە بنکەکەی لە کۆتدیڤوار رادەست کرد.
ئالاسان ئۆتارا، سەرۆکی کۆتدیڤوار رادەستکردنی تاکە بنکەی فەڕەنسی لە وڵاتەکەی راگەیاند.
لە دوێنێوە، بنکەی پۆرت بویت کە سەربازانی فەڕەنسی تێیدا دەمێننەوە، رادەستی سوپای کۆتدیڤوار کراوەتەوە.
وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە مەراسیمی رادەستکردن رایگەیاند، بوونی فەڕەنسا لە ناوچەکەدا کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو تەنها گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، هەروەها ٨٠ سەرباز بەردەوام دەبن لە مانەوەیان لە کۆتدیڤوار.
ژمارەی سەربازانی فەڕەنسا لە ئەفریقای ژێر سەحرا لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١٠ هەزار و ٧٠٠ سەرباز بووە.
لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە فەرەنسا یان کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئەفریقا هێناوە یان ناچار بووە بنکەکانی بگوازێتەوە. دوابەدوای کودەتاکانی مالی، بورکینافاسۆ و نیجەر، هاوکاری سەربازی لەگەڵ ئەو وڵاتانە کۆتایی هات، هاوکات بنکەکانی چاد و کۆتدیڤوار چۆڵکران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو منداڵێک شەهید بوو.
رابەرانی وڵاتانی عەرەبی بۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانەکەی ترامپ لەبارەی غەززە لە سعوودیە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دایەوە.
لە بەرازیل لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و پاسێک ١٢ خوێندکاری زانکۆ گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆبمی بۆ سەر هێزەکانی سوپای بەنین لە ئەفریقای ڕۆژئاوا ٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا.