لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران منداڵێک شەهید بوو

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو منداڵێک شەهید بوو.
شەوی هەینی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران منداڵێک شەهید بوو.
مانگی سووری فەلەستین راگەیاند، لە ناوچەی جەبەل جوهار لە باشوور منداڵێک لە لایەن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، لە ئەنجامی تەقەی داگیرکران لە ناوچەی کەسەرە لە باشووری شاری ئەلخەلیل منداڵێک بەناوی ئەیمەن نەسار هەیمونی شەهید بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."