لە سعوودیە کۆبوونەوەی غەززە بەڕێوەچوو

رابەرانی وڵاتانی عەرەبی بۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانەکەی ترامپ لەبارەی غەززە لە سعوودیە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دایەوە.
سەرۆکانی وڵاتانی میسڕ، سعوودیە، ئیمارات، قەتەر، کوێت، بەحرێن و ئوردن لە سەر بانگێشتی محەمەد بن سەلمان شاهزادەی جێگری شای سعوودیە لە ریازی پایتەختی سعوودیە کۆبوونەوەیەکی نافەرمییان ئەنجام دایەوە.
محەمەد بن سەلمان شاهزادەی جێگری شای سعوودیە، عبدالفتاح السیسی سەرۆک کۆماری میسڕ، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر، شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر السەباح میری کوێت، سەلمان بن حەمەد ئال خەلیف شاهزادەی جێگری شای بەحرێن و سەرۆک وەزیرانی بەحرێن و عبدالله-ی دووەم شای ئوردن بەشداریان لە کۆبوونەوەکە.
لە کۆبوونەوەکە باس لە پلانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کۆچی زۆرەمڵێی فەلەستین لە کەرتی غەززە کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."