پرۆتۆکۆڵی کۆتایی لەسەر سنووری قیرغیزستان و تاجیکستان واژۆ کرا

کۆمیتەی دەوڵەتی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی قرغیزستان واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی کۆتایی سەبارەت بە دیاریکردنی سنووری قرغیزستان و تاجیکستانی راگەیاند.
سەرۆکی شاندەکانی حکوومەتی دوو وڵات سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورەکان و کامچیبەک تاشیەڤ سەرۆکی کۆمیتەی دەوڵەتی ئاسایشی نەتەوەیی قیرغیزستان و سایمومین یاتیمۆڤ سەرۆکی کۆمیتەی دەوڵەتی ئاسایشی نەتەوەیی تاجیکستان، لە ناوەندی کۆنگرەی سەرۆکایەتیی قیرغیزستان، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
دوابەدوای ئەو کۆبوونەوەیە، پرۆتۆکۆڵی کۆتایی دیاریکردنی سنووری قرغیزستان و تاجیکستان لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی شاندی حکوومەتی دوو وڵات واژۆ کرا.
کامچیبەک تاشیەڤ سەرۆکی کۆمیتەی دەوڵەتی ئاسایشی نەتەوەیی قیرغیزستان وتی، "ئێمە پرۆتۆکۆڵی کۆتایی دیاریکردنی سنووری قیرغیزستان و تاجیکستانمان واژۆ کردووە."
کێشە لە ٥٠٣ کیلۆمەتری سنووری نێوان قیرغیزستان و تاجیکستان کە نزیکەی ٩٧٠ کیلۆمەترە، هەبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو منداڵێک شەهید بوو.
رابەرانی وڵاتانی عەرەبی بۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانەکەی ترامپ لەبارەی غەززە لە سعوودیە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دایەوە.
لە بەرازیل لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و پاسێک ١٢ خوێندکاری زانکۆ گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆبمی بۆ سەر هێزەکانی سوپای بەنین لە ئەفریقای ڕۆژئاوا ٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا.