لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە جەنین منداڵێک شەهید بوو

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی جەنین لە باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو منداڵێک شەهید بوو.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی جەنین لە باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو منداڵێک بە ناوی ریماس عومەر عاموری تەمەن ١٣ شەهید بوو.
سەرچاوەکانی خۆجێ باسیان لەوە کرد، داگیرکەران راستەخۆ تەقەیان کردووە سەر منداڵەکە و منداڵەکە بە سەختی بریندار بووە و دوای ماوەیەک شەهید بووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٣٢ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر جەنین و کەمپەکەی و لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەندین کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون و ژێرخانی شارەکە وێران کراوە.
دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی لە دەوروبەری نەخۆشخانەی جەنین و نەخۆشخانەی ئەلئەمال جێگیرکراون و ناسنامەی هاوڵاتیان دەپشکنن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت لەکاتی جووڵەکردنیان لە ناوچەکەدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رابەرانی وڵاتانی عەرەبی بۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانەکەی ترامپ لەبارەی غەززە لە سعوودیە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دایەوە.
لە بەرازیل لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و پاسێک ١٢ خوێندکاری زانکۆ گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆبمی بۆ سەر هێزەکانی سوپای بەنین لە ئەفریقای ڕۆژئاوا ٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەڕێوەدەچێت و حەماس ٦ ئەسیری داگیرکەر و رژێمی داگیرکەر ٦٠٢ فەلەستینی ئازاد دەکات.