حەماس: ئێمە بە جددی لێکۆلینەوە لەبارەی ئیدعای رژێمی داگیرکەر ئەنجام دەدەین

حەماس پشتڕاستی کردەوە کە لە نێوەندگرانەوە تۆمەتی پێگەیشتووە سەبارەت بە تەرمێک کە لە نێو ئەو چوار داگیرکەرە کوژراوەدا نەبووە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) رایگەیاند کە بەدواداچوون بۆ ئیدعای رژێمی داگیرکەر دەکات کە گوایە تەرمی شیری بیباسی وەرنەگرتووە و دەشێت ئەمە هەڵەیەک بێت یان پاشماوەی ئەو قوربانیانەی لە هەمان ناوچەدا دۆزراونەتەوە لە ئەنجامی بۆردومانی داگیرکاریدا ڕەنگە تێکەڵاو بوونبێت.
حەماس لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی تۆمەتەکانی رژێمی داگیرکەری دایەوە و رایگەیاند، بە جددی بە تۆمەتەکانی رژێمی داگیرکەر دەکۆڵینەوە و بە ئاشکرا ئەنجامەکانی ڕادەگەیەنین.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە "خێزانی بیباس لەگەڵ فەلەستینییەکان بوون لەو ناوچەیەی کە لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە کراوەتە ئامانج و ڕەنگە تەرمەکان بەهۆی بۆردومانەکانەوە تێکەڵ بوون".
حەماس بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بڕیاریان داوە هەموو ئەو تەرمانەی لەبەردەستیاندایە بگەڕێننەوە، داوای لە رژێمی داگیرکەر کرد کە ئەو تەرمە بگەڕێنێتەوە کە ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فەلەستینییە.
حەماس جەختی لەوە کردەوە کە هەڕەشەکانی ناتانیاهۆی سەهیۆنی ڕەتکردۆتەوە و پێویستە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە جێبەجێ بکرێت و "ئێمە بەردەوامین لە پابەندبوون بە هەموو بەڵێنەکانمان و ئەوەشمان بە پراکتیکەکانی ئەم دواییە سەلماندووە."
دوێنێ هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین تەرمی یەکێک لە ئەسیرەکان بە ناوی ئۆدێد لیفشیتس لەگەڵ تەرمی بنەماڵەی بیباسیان رادەست کرد. سەرۆکی سەنتەری پزیشکی دادوەری پیشەیی حەیم کۆگێل رایگەیاند کە لیفشیتس زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر گیانی لەدەستداوە.
حەماس ڕایگەیاند کە پرۆسەکە لە چوارچێوەی "ڕێزگرتن لە مردووەکان" ئەنجامدراوە و هیچ ئاهەنگێک بەڕێوەنەچووە.
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغی دووەمی دانوستانەکان دەست پێبکات.
لەم قۆناغەدا ئازادکردنی نزیکەی ٦٠ زیندانی سەهیۆنی کە وا بیر دەکرێتەوە کە زیندوو بن، کشانەوەی تەواوەتی سوپای داگیرکەر لە غەززە، ئازادکردنی هەموو دیلەکانی فەلەستینی و کۆتایی هاتنی شەڕ لە ڕۆژەڤدا دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."