رووداوی هاتوچۆی توند لە بەرازیل: ١٢ خوێندکار کوژران

لە بەرازیل لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و پاسێک ١٢ خوێندکاری زانکۆ گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی بەرازیل رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێکی هەڵگری خوێندکاران و بارهەڵگرێک رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٢ خوێندکاری گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی شارەکانی دەوروبەر.
شۆفێری بارهەڵگری بریندارەکە هەوڵیدا لە شوێنی رووداوەکە لە نزیک نوپۆرانگا کە نزیکەی ٣٧٠ کیلۆمەتر لە پایتەختی ویلایەتەکەوە دوورە، هەڵبێت. بەڵام گیرا و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
دەسەڵاتداران رایانگەیاند کە هەموو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە خوێندکاری زانکۆی فرانکا بوون.
تارسیسیۆ دی فرێیتاس، پارێزگاری ویلایەتی ساوپاولۆ، سێ ڕۆژ ماتەمینی فەرمی لەو ناوچەیەی کە ڕووداوەکەی تێدا ڕوویدا ڕاگەیاند.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە لە بەرازیل گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."