لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران منداڵێک شەهید بوو

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو منداڵێک شەهید بوو.
شەوی هەینی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران منداڵێک شەهید بوو.
مانگی سووری فەلەستین راگەیاند، لە ناوچەی جەبەل جوهار لە باشوور منداڵێک لە لایەن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، لە ئەنجامی تەقەی داگیرکران لە ناوچەی کەسەرە لە باشووری شاری ئەلخەلیل منداڵێک بەناوی ئەیمەن نەسار هەیمونی شەهید بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر ئازادکردنی تاقمی حەوتەمی ئەسیرانی فەلەستینی کە بڕیارە بەپێی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست ئازاد بکرێن، دواخست. لە بەرامبەردا حەماس داوای لە ناوبژیوانان کرد کە داگیرکەران ناچار بکەن پابەندی رێککەوتنەکە بن.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی هەڵسەنگاندنی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا و دانوستانەکانی ئاشتی، رایگەیاند کە ئەو هاوکاریانەی کە بە ئۆکرانیایان داوە، وەریدەگرنەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.
بنکەیەکی گەورەی وەقفێکی سەر بە حکومەتی ئێران کە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ گوندنشینانی هەژار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دابین دەکرد، لە هێرشێکی بۆمبی بەشێکی لەناوچوو.