هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر وەقفێکی سەر بە حکوومەتی ئێران

بنکەیەکی گەورەی وەقفێکی سەر بە حکومەتی ئێران کە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ گوندنشینانی هەژار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دابین دەکرد، لە هێرشێکی بۆمبی بەشێکی لەناوچوو.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا لە زاری مەهدی شەمسابادی، سەرۆکی داواکاری گشتی شاری زاهیدان راگەیاند، تەقینەوەیەک کە بەهۆی "بۆمبی دەنگی" لە باڵەخانەیەکی ئۆفیسەکانی قەزای چابەهار رووی داوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
شەمسابادی ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی خۆجێی ڕێنمایی پێویستیان داوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمیی ئێران فارس بڵاویکردەوە، پێش تەقینەوەکە بیناکە چۆڵ کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی نیمچە فەرمیی ئێران، جەیش ئەلعەدل کە لەلایەن ئێرانەوە بە "رێکخراوی تیرۆریستی" وەسف دەکرێت، ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی راگەیاندووە.
جەیش ئەلعەدل لە ساڵانی رابردوودا دەستی هەبووە لە چەندین هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی ئێران. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کرد.
لە نێجیریا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتی دەستپێکردنی مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرانی حزب الله سەید حەسەن نصرالله و سەید هاشم سەفیودین رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان و جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد.
مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرانی حزب الله سەید حەسەن نصرالله و سەید هاشم سەفیودین ئەمڕۆ لە بەیروت بەڕێوە دەچێت.